کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
کوردستان 10:19 AM - 2026-05-15
میدیاکان
کەشی باراناوی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشى
پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پیشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ لە
زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت.
کەشناسی هەرێم، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 15ی5ی2026، ئاسمان نیمچە
هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە
شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی
دوایی نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران
بارین دەبێت کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت باران بارین بە شێوەی تاوە باران و
هەورە بروسکە بێت .
دەشڵێت: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵ باران
هەیە بە تایبەتی لە بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری
هەرێم و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .
پەیوەست بە کەشی سبەینێ شەممە
16ی5ی2026،ئەوا بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاسمان نیمچە هەور
دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا، هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە
زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە
باران و هەورە بروسکە دەبێت .
دەشڵێت: پلەکانی گەرما / بە ( 2 - 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

