یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی لەفڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە بەڕێدەکەون بۆ سعودیە
کوردستان 01:20 PM - 2026-05-11
PUKMEDIA
حاجیانی هەرێمی کوردستان
پڕۆسەی رۆیشتنی حاجییانی
هەرێمی کوردستان بۆ خاکی عەرەبستانی سعوودییە بەردەوامیی هەیە و تا ئێستا هەزار حاجی هەرێمى کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە، لێپرسراوی
راگەیاندنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی-ش دەڵێت:ئەمڕۆ لەمەراسیمێکی شایستەدا یەکەم
کاروانی حاجیانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال
تاڵەبانییەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێدەکەون بۆ عەرەبستانی سعودیە.
دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: ئەمڕۆ لەمەراسیمێکی شایستەدا یەکەم کاروانی حاجیانی سنوری پارێزگای
سلێمانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی
فەریزەی حەج بەڕێدەکەون بۆ عەرەبستانی سعودیە.
راشیگەیاند: ژمارەی
کاروانی یەکەمی حاجییان، کە ئەمڕۆ بەڕێدەکەون 148 حاجییە و بڕیارە لەماوەی ئەم
هەفتەیەشدا سەرجەم حاجییانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان و راپەڕین لەڕێگەی فڕۆکەخانی جەلال تاڵەبانییەوە کە ژمارەیان 2 هەزار و 87
حاجییە بەڕێبکەون بۆ عەرەبستانی سعودیە.
لەلایەکی ترەوە، كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دڵنیایی دهدەینه تهواوی ئهو هاووڵاتیانهی كه ناویان بۆ حهجی ئهمساڵ
دهرچووه، بهپێی ئهو خشتهیەی كه دانراوه خشتهی چوونی حاجیان وهكو خۆی بهبێ
كێشه و گرفت بهرێوهدهچێت و رۆژی 17ی5ی2026 دوا كاروانی حاجیانی كوردستان دهگهنه
سعوودیه.
رۆژی 7ی ئایاری
2026، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و تا ئێستاش زیاتر
له هەزار حاجی كوردستان به سهلامهتی گهیشتوونهته خاكی سعوودیه، بهپێی
خشتهی دیاریكراو تاوهكو رۆژی 17ی5ی2026 تهواوی حاجیانی كوردستان دهگهنه
سعوودیه.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، بهگشتی له عیراقدا بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ نزیكهی 40 ههزار حاجی سهردانی
مهككه دهكهن، كه لهو ژمارهیه، پێنج ههزار و 120 حاجیان له ههرێمی
كوردستانهوه گهشت ئهنجامدهدهن، ههروهها ههزار و 262 حاجیان له سنووری
پارێزگای سلێمانییه، كه 704 حاجییان له رهگهزی نێرن و 558 حاجیشیان له رهگهزی
مێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

