کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد روو لەهەرێم دەکات
کوردستان 11:37 AM - 2026-05-03
ناسیح عەلی خەیات
دیمەنێکی هەرێمی کوردستان
کەشناسی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمڕۆ سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێم دەکات، کە نیشانەی بەفر و تەرزەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
پیشبینییەکانی کەش و هەوای بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
ئەمڕۆ یەک شەممە 3-5-2026
کەش/کەشی ئەمڕۆی هەرێم بە گشتی سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئاسمانیان نیمچە هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان .ئەمڕۆ بەراوورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرای باش زیاد دەکات سەبارەت بە باران بارین پێشبینی بارانی بەهاری لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە لە ماوەیەکی کورت خایەن ,ناوچە سنووریەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی.
سبەى دووشەممە 4-5-2026
کەش/لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان وە بارستە هەوایەکی نیمچە سارد و فێنک بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تری هەرێم ئاسمانی هەرێم بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئەگەری باران بارین و تەزرە بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ . پێشبینی باران بۆ سەنتەری پارێزگاکان لاوازە بەڵام لە کاتی بوونی دڵۆپە باران بەهۆی بوونی بارستە هەوایەکی تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە ئەگەری دابارینی ئەو تۆزوخۆڵە هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران ,سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (6-8) پلە لە سەنتەری پارێزگاکان و وە نزیکەی (7-9)پلەی سیلیزی لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان نزم دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
تێبینی / ئەو بارستە هەوا ساردەی لە درەنگانی ئەم شەو یەک شەممەڕوو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک ,کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە بریتی دەبێت لە ( بەفر بارین لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان – تەرزە بارین لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەرز و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە چینە بەرزەکانی کەشی هەرێم و بەشەکانی باشووری هەرێم ) .کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە تا چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

