چی لەبارەی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و ئێرانەوە دەزانیت؟
ڕیپۆرتاژ 01:08 PM - 2026-04-30
shafaq news
كێڵگەيەكی نەوتيی
كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و ئێران بە یەكێك لە دیارترین سیماكانی تێكەڵاوبوونی جیۆلۆجی و سیاسی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێن، چونكە كۆگاكانی نەوت و گاز بە درێژایی سنووری هەردوو لا بڵاوبوونەتەوە و شایەتی كێبڕكێیەكی وریایانە و هەماهەنگییەكی سنووردارن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
چوار كیڵگەی سەرەكی هاوبەش لە نێوان ئیران و عیراقدا هەن كە بریتین لە: (مەجنوون/ئازادەگان، بەدرە/ئازار، نەفتخانە/نەفتشار و سندباد/یاداواران)، جگە لە (ئەبوغەریب/دێهلوران، كێڵگەی فەكە/بیدەر غەرب و باشووری ئەبوغەریب/ئەروەند كە هەموویان كۆگایەكی گەورەی وزەن و تا ئێستا بەتەواوی سوودیان لێ وەرنەگیراوە.
سەرەڕای جیاوازیی رێبازی سیاسی و ئابووری لەبەڕێوەبردنی كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و ئێران، بەڵام واقیعی جیۆلۆجی هاوكێشەیەكی هاوبەش دەسەپێنێت؛ چونكە (كۆگاكە یەكە) و سنوورە سیاسییەكان ناتوانن رێڕەوی نەوت لە قووڵایی زەویدا بگۆڕن.
لێرەوە، پرسیارەكان سەبارەت بە چۆنێتی وەبەرهێنانی ئەو سامانە بە شێوازێكی هاوسەنگ نوێ دەبنەوە، بە جۆرێك كە مافەكان بپارێزرێن و رێگریی لە بردنی بەشێك لەسەر حیسابی بەشەكەی دیكە بكرێت.
ئێستا هەردوولا كار لەسەر پەرەپێدانی ژمارەیەك كێڵگەی سنووری نێوانیان دەكەن، هەرلایەك بە شێواز و ئامرازی خۆی، لە پێشبڕكێیەكدا كە رەنگدانەوەی جیاوازیی سیاسەتە نەوتییەكانی نێوان بەغدا و تارانە و پەرۆشیی هەردوو لایەنیش دەردەخات بۆ زیادكردنی پشكی خۆیان لە كۆگا هاوبەشەكان.
مەجنوون و ئازادەگان
كێڵگەی مەجنوون و هاوتا ئێرانییەكەی (ئازادەگان) بە گەورەترین كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و ئێران دادەندرێت، خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كۆگا جیۆلۆجییەی دەیانبەستێتەوە، زیاتر لە 90 ملیار بەرمیل نەوتی خاو و بڕێكی زۆر گازی هاوەڵی تێدایە.
لە دیوی عیراقەوە، كێڵگەی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە هەڵكەوتووە، 58 ملیار بەرمیل نەوتی خاو و 38 تریلیۆن پێ سێجا گازی تێدایە، توانای بەرهەمهێنانی لە 260 هەزار بەرمیل تێپەڕ دەبێت و پلان هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو بگەیەنرێتە یەك ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا.
لە دیوی ئێرانەوە: كێڵگەی ئازادەگان لەپارێزگای خوزستان هەڵكەوتووە، یەدەگەكەی بە زیاتر لە 33 ملیار بەرمیل نەوتی خاوی كوالێتی بەرز دەخەمڵێندرێت، بەرهەمهێنانی ئێستای 215 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا و پلان هەیە تا ساڵی 2030 بگاتە 750 هەزار بەرمیل، تاران دوای كشانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بە تێچووی حەوت ملیار دۆلاری ناوخۆیی پەرەی پێ دەدات.
بەدرە و ئازار
كێڵگەی بەدرە لە باشوری كوردستان كە دەكەوێتە پارێزگای واستەوە و هاوتاكەی (ئازار) لە پارێزگای ئیلام لە كوردستانی ئێران هەڵكەوتووە، نموونەیەكی دیاری هەماهەنگیی رانەگەیەندراوە. ئەم دوو كێڵگەیە هەمان كۆگا و بڕی نەوتی یەدەگیان هەیە و بە درێژایی 13 كیلۆمەتر بەسەر سنوورەكاندا دابەش بوون.
بەرهەمهێنان لە كێڵگەی بەدرە لە ساڵی 2014ەوە دەستیپێكردووە و ئێستا نزیكەی 20 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا. هەروەها وێستگەیەك بۆ سوودوەرگرتن لە گازی هاوەڵ بە تەكنۆلۆژیای (تێربۆ ئێكسپاندەر) كار دەكات كە رێگری لە سووتانی گاز دەكات.
لە بەرانبەردا، كێڵگەی ئازار لە ساڵی 2017ەوە بەرهەمهێنانی دەستی پێكردووە بە توانای 30 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و پلان هەیە بگاتە 56 هەزار بەرمیل. لایەنە جیۆلۆجییەكەی بەهۆی تێكەڵبوونی چینەكانی زەوییەوە ئاڵۆزە و پەرەپێدانی زۆر سەختە.
نەفتخانە و نەفتشار
ئەم دوو كێڵگەیە مێژوویەكی كۆنیان هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی پیشەسازی نەوت لە ناوچەكەدا.
نەفتخانە لە كوردستانی عیراق: لە شاری خانەقینی پارێزگای دیالە هەڵكەوتووە و لە بیستەكانی سەدەی رابردوودا دۆزراوەتەوە، بەغدا پلانی هەیە تا كۆتایی 2026 بەرهەمهێنانی بگەیەنێتە 9.5 هەزار بەرمیل نەوت و 40 ملیۆن پێ سێجا گاز لە رۆژێكدا.
نەفتشار لە رۆژهەڵاتی كوردستان- ئێران: لە خۆرئاوای كرماشان هەڵكەوتووە، یەدەگەكەی بە 692 ملیۆن بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت و تاران كار بۆ نوێكردنەوەی ژێرخانەكەی دەكات.
سندباد و یاداواران
كێڵگەی سندباد لە قەزای شەتولعەرەب لە بەسرە یەدەگەكەی نزیكەی 2.15 ملیار بەرمیلە. لە بەرانبەردا كێڵگەی یاداوارانی ئێرانی نزیكەی 17 ملیار بەرمیل یەدەگی هەیە.
لە شوباتی 2025دا بەغدا هەنگاوی كردەیی نا بۆ پەرەپێدانی سندباد لە رێگەی رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای (هالیبێرتۆن)ی ئەمریكی. لە هەمان كاتدا، ئێران كار لەسەر قۆناغەكانی دووەم و سێیەمی یاداواران دەكات بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانەكەی بگەیەنێتە 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
بەڕێوەبردنی كێڵگە هاوبەشەكان
دیمەنی كێڵگە هاوبەشەكان دەریدەخات كە بابەتەكە تەنها جوگرافیایەكی نەوتی نییە، بەڵكو پەیوەستە بە قووڵایی سیاسەت و ئابوورییەوە، هەردوولا دەزانن كە نەبوونی هەماهەنگی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پەستانی ناو كۆگاكان و زیان گەیاندن بە بەرهەمهێنانی درێژخایەن.
پێویستییەكی بەپەلە هەیە بۆ رێككەوتنێكی تەكنیكی گشتگیر كە رێژەی بەرهەمهێنان و میكانیزمی چاودێری هاوبەش دیاری بكات، بۆ ئەوەی گەرەنتی مانەوەی ئەم سامانە بكرێت كە بەهاكەی لە نەوت تێپەڕ دەبێت و دەبێتە رەهەندێكی ستراتیژی بۆ وزەی ناوچەكە لە داهاتوودا.
PUKMEDIA ئامادەكردنی/ ئارۆ سامان
سەرچاوە/ پلاتفۆرمی وزەی جیهان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

