riklam

بڕیار لەچارەسەرکردنی کێشەی پیسبونی ئاوی تانجەرۆ درا

کوردستان 01:48 PM - 2026-04-23
بەشێک لە کۆبونەوەکە راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی

بەشێک لە کۆبونەوەکە

سلێمانی

چارەسەرکردنی کێشەی پیسبونی ئاوی تانجەرۆ بەرپرسانی سلێمانی کۆدەکاتەوەو لەکۆبونەوەکەدا رێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن دیاریکرا و چاوەڕوانی بودجەی پێویست دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریکرد لە سێیەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی پیسبوونی ئاوی ناوچەی تانجەرۆ و چارەسەرکردنی سەرچاوەکانی پیسبوون و ئاوی قورس و پاشماوەکانی شاری سلێمانی.

لە کۆبوونەوەکەدا رێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی پیسبوونی ئاوی تانجەرۆ دانراو ئەرک و بەشداریی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاریکران.

هاوکات چاوەڕوان دەکرێت بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی وێستگەی گشتیی چارەسەرکردنی ئاوی قورسی سلێمانی تەرخان بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket