سه‌ربازی زۆره‌ملێ، پێویستییه‌كی نیشتمانییه یان پرسێكی سیاسییه ؟
کوردستان 03:39 PM - 2026-04-21
PUKMEDIA
هێزێکی سەربازی
پرۆژه یاسای ئاڵا یان پرۆژه یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ، مشتومڕ‌ی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگه‌و یاساناسان و چاودێراندا دروستكردوه و له‌نێوان پاڵپشتی و دژایه‌تی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆژه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی ناڕوونه، وه‌ك دابینكردنی بوودجه بۆ جێبه‌جێكردنی و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی له‌هه‌رێمی كوردستان.
پرۆژه‌كه كێشه‌ی دارایی بۆ دروست ده‌بێت
پۆڵا شه‌هید سیروان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌پرۆژه یاساكه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به تێچووه‌كه‌ی نه‌كراوه، له‌كاتێكدا سه‌دان هه‌زار گه‌نج ده‌هێنرێته ناو سوپاوه و مووچه‌ی بۆ ده‌بڕ‌درێته‌وه، پێویستی به دابینكردنی خواردن و شوێن و جل و به‌رگ هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆره و عیراق له‌ئێستادا 64 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا به‌زه‌حمه‌ت پاره‌ی مووچه‌ی بۆ دابین ده‌كرا، بۆیه له رووی داراییه‌وه كێشه‌ی بۆ دروستده‌بێت.
سه‌ربازی زۆره‌ملێ و هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: له هیچ بڕ‌گه‌یه‌كی پرۆژه یاساكه‌دا، هیچ شوێنێكی دیاری نه‌كردووه، یان له‌پرۆژه یاساكه‌دا هیچ شوێنێك به‌ده‌ر نه‌كراوه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌عیراق، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت دواتر میكانیزمه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان دیاریبكرێت، یاخود هه‌رێمی كوردستانی لێ به‌ده‌ربكرێت.
پرۆژه یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا ناگونجێت
محه‌مه‌د حه‌سناوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عیراق ناگونجێت، به‌ڵكو له‌بری ئه‌م یاسایه ده‌كرێت هێزه ئه‌منییه‌كان پڕ‌چه‌ك بكرێت و سیستمی به‌رگری به‌هێز بكرێت.
هاوكات، حسێن موئنس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: له‌م كاته‌دا كه عیراق و ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕ‌ێت، په‌نا بردن بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایه نه‌گونجاوه، ئه‌م قۆناغه پێویستی به به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی ئه‌و پڕ‌ۆژه یاسایه‌نه‌ی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی توانای هێزه سه‌ربازییه‌كان.
پێویستییه‌كی نیشتمانییه
له‌به‌رامبه‌ردا خالید عوبێدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌باحی وتووه: پرۆژه یاسای خزمه‌تی ئاڵا، له‌ئێستادا پێویستییه‌كی نیشتمانیی گرنگه، سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ به‌هێزكردنی توانای مرۆیی سوپای عیراق، كه هاوكار ده‌بێت له‌پڕ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هێزی مرۆیی‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پرۆژه یاساكه هێشتا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌بێته پڕ‌ۆژه‌یه‌كی به‌پێز، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌نجام ده‌درێت.
پێویسته رایگشتی وه‌ربگیرێت
به‌وپێیه‌ی پرۆژه یاساكه ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن، رایگشتی بۆ ئه‌و پرسه وه‌ربگیرێت.
عه‌لا ناشیئ په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: پرۆژه یاساكه پێویستی به وه‌رگرتنی رایگشتی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی هاووڵاتیان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچوونانه‌ش به هه‌ند وه‌ربگیرێت كه دژی پرۆژه یاساكه‌ن و له كاتی گفتوگۆدا سودیان لێوه‌ربگیریت.
هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه
هاوكات، د.سانا كه‌مال ڕ‌اوێژكاری یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق، له په‌ڕ‌ه‌ی خۆی له پلاتفۆڕ‌می فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌هه‌رێم كردووه‌و پرسیاری له‌سه‌ر لایه‌نه ناڕ‌وونه‌كان كردووه، كه ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه، له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: هه‌رێمی كوردستان پارێزگایه‌كی ئاسایی نیه له‌ناو عیراق، به‌ڵكو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه كه په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
ده‌شپرسێت: ئایا گه‌نجێكی كورد كه دوو ساڵ خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بێت، ئه‌م خزمه‌ته‌ی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ خزمه‌ته سه‌ربازیه‌كه‌ی؟
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، كێ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی گه‌نجانی هه‌رێمی هه‌یه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی، به‌غدا یان هه‌ولێر؟
پرۆژه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ
هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه، كه پرۆژه یاساكه زۆره‌ملێیه، یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره پرۆژه یاسای خزمه‌تی ئاڵا له 66 بڕ‌گه پێكدێت و تیایدا هاتووه: خزمه‌تی سه‌ربازی ناچاری بۆ هه‌ر پیاوێكی عیراقییه كه ته‌مه‌نی له‌خوار 45 ساڵه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ماوه‌ی دیاریكراویش به‌پێی ئاستی خوێندن، 18 مانگی بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه نه‌چونه‌ته خوێندنگه یان خوێندنیان ته‌واو نه‌كردوه، هه‌روه‌ها 12 مانگی بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی دیاریكراوه كه درێژه‌یان به‌خوێندن نه‌داوه، هاوكات 9 مانگیش بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 6 مانگ بۆ هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی ماسته‌ر، 3 مانگ بۆ هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی دكتۆرایه.
هه‌روه‌ها ڕ‌ێگه دراوه به‌لێخۆشبون له‌خزمه‌تی سه‌ربازی له‌حاڵه‌ته مرۆییه تایبه‌ته‌كاندا، وه‌ك: تاكه كوڕ له‌ناوخێزانێكدا، توشبون به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن، یان تاكه دابینكه‌ری خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ساڵی 2021 ه‌وه پرۆژه یاسای خزمه‌تی ئاڵا له‌په‌رله‌ماندایه، نه یاساكه ده‌رده‌چێت و نه‌هه‌ڵیشده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه له‌نێوان ناكۆكی سیاسی و لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه جیاوازه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

