ئاسۆ مامەند: سەرۆک بافڵ هاوکار و پاڵپشتییەکی بەهێزی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکە
کوردستان 04:32 PM - 2026-04-19
کوردستانی نوێ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی سەرۆک بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات كە هاوکار و پاڵپشتییەکی
بەهێز بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
هاووڵاتییانیی خۆشەویست
-دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکوک
سەرەتا بە پێویستی دەزانم کە دەستخۆشی و سوپاسی بەڕێز
رێبوار تەها پاڕێزگاری پێشووی کەرکوک بکەم، کە توانیی لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا وەک
پارێزگارێکی سەرکەوتوو خزمەتی دانیشتوانی ئازیزی کەرکوک بکات بەبێ جیاوازیی و بە شێوەیەکی
بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ نەتەوە و پێکهاتەکاندا بکات، هەروەک هەڵمەتی پڕۆژەی خزمەتگوزاری
بگەیەنێتە تەواوی شار و شارۆچکەکان تەنانەت بە گوندەکانیشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانیی
سەقامگیری سیاسی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پێکهاتەکانی شاری کەرکوک
بپارێزێت.
هەروەها جێی خۆیەتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی
سەرۆک بافڵ بکەم کە بە هەستکردنیان بۆ دۆخی تایبەتی کەرکوک و لە بەرچاوگرتنی
پاراستنی پێکەوە ژیان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و تیگەیشتنیان
بۆ ئەم دۆخە، هاوکار و پاڵپشتییەکی بەهێز بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک.
-هاووڵاتییانی ئازیزی کەرکوک.
ئەڵبەت پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک،
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنێک کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک
بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە ئەنجامدراوە، ئامانجی هەموو لایەکیش خزمەتکردنی هاووڵاتییانیی
کەرکوک و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لەم پارێزگایە، لەم سۆنگەیەوە ئەم مۆدێلە
لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات، دەکەین بە نەریتێک بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک و خاکی کەرکوکی
پێبکەین.
هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز محەمەد سەمعان پارێزگاری
نوێی کەرکوک دەکەم، بە ئومێدین وەک پارێزگاری پێشوو، بەبێ جیاوازیی خزمەتی کەرکوک
و دانیشتوانەکەی بکات، هەروەک سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەم کە
بە پەرۆشەوە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە.
لە کۆتاییدا داواکارین لە خوای میهرەبان خاک و میللەتەکەمان
بپارێزێت، و ئاشتی و ئۆقرەیی باڵ بەسەر پارێزگاکەماندا بکێشێت.
- سڵاو بۆ کەرکوکییە خۆڕاگرەکان
بەرەو ئارامی و ئاوەدانیی..
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19 -
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
کوردستان 05:10 PM - 2026-07-19 -
نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی
بیروڕا 03:56 PM - 2026-07-19 -
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

