riklam

ژوان سابیر: بەبیرۆکەی نوێ گەشت و گوزار پێشدەخەین

کوردستان 03:36 PM - 2026-04-19
ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار بەوەکالەت PUKMEDIA

ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار بەوەکالەت

ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار بەوەکالەت، پەیامێکی لەسەر دەستبەکاربوونی بڵاوکردەوە و سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەکات بۆ بەخشینی ئەو متمانەیە و دووپاتیشی دەکاتەوە، هەموو کات دەرگای واڵا دەبێت بۆ هەر بیرۆکەیەک کە گەشتوگوزار پێشدەخات.

دەقی پەیامەکەی ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار بەوەکالەت:

*بەرپرسیارییەتی نوێ و خزمەتی نوێ*

خۆشحاڵم کە سەڕای کارەکەم وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دەستبەکار بووم وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەحکومەتی هەرێم (بەوەکالەت).

هەموو هەوڵی خۆم دەدەم لەگەڵ هاوڕێکانم لەحکومەت و بەتایبەت بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی دەستە لەپێناو برەودان بە گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان کە پانتاییەکی فراون و زەمینەیەکی لەباری هەیە بۆ ئەو سێکتەرە.

پێشتریش وتوومانە گەشتوگوزار سەبەتیەکی بەردەستە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیش، بۆیە لەمڕۆوە بەڵێنی ئەوەش دەدم کە؛ هەموو کات دەرگام واڵا دەبێت بۆ هەر بیرۆکەیەک کە گەشتوگوزار پێشدەخات و هەموو ئاسانکارییەک لەحکومەت دەکەین تاکو ئەو سێکتەرە بگەیەنینە ئەو ئاستەی کە گونجاوە لەگەڵ سروشتی هەرێمی کوردستان و ویستی ئێمەش و هاوڵاتیانیش.

سوپاسی خاتوو ئەمەل جەلال دەکەم کە ساڵانی رابردوو کاری کردووە لەپێناو پێشخستی گەشتوگوزار..

سوپاس بۆ جەنابی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی کە ئەو متمانەیەی پێبەخشیم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket