لهم ناوچانه بهراورد بهساڵی رابردوو 1000 ملم زیاتر باران باریوه
کوردستان 03:10 PM - 2026-04-19
میدیاکان
بارانی بەلێزمە
ئەمساڵ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە
ساڵی رابردوو بارانێکی زۆر باریوە، بەشێوەیەک 11 ناوچەی سلێمانی زیاتر لە هەزار ملیم
بەراورد بە ساڵی رابردوو باران باریوە.
بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی، تاوەکو
رۆژی 19ی4ی2026، قەرەداغ زۆرترین بارانی لێباریوە
و پلەی یەکەمی وەرگرتووە، بەشێوەیەک ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 1221.6 ملیم زیاتر بارانی لێباریوە،
لەكاتێكدا ساڵی رابردوو تەنها578 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ1799.6 ملیم
باران باریوە.
هاوکات، پێنجوین لەسەر ئاستی سلێمانی لە پلەی
دووەم دێت و بەراورد بە ساڵی رابردوو 1179.5 ملیم باران باریوە.
پەیوەست بە ناوچەکانی دیکەش، ئەوا چوارتا 1153 ملیم، خەلەکان1085
ملیم ، بەرزنجە 1075.9 ملیم ، قەڵادزێ 1042.5 ملیم ، حاجی ئاوا 1021.8ملیم ، سەرکەپکان 1015.8ملیم،
گردجان 1010 ملیم، سەنگەسەر 1007.5ملیم، سەروچاوە 1003.7ملیم، زیاتر لە ساڵی
رابردوو بارانیان لێباریوە.
هاوکات لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیش 707.3 ملیم زیاتر
باران باریوە، بەشێوەیەک ئەمساڵ بڕی 1038ملیم باران باریوە، بەڵام ساڵی رابردوو تا
ئەمڕۆ تەنها 331.1 ملیم باران باریبوو.
هەر بەپێی ئاماری فەرمانگەی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی، ئەو
ناوچانەی جیاوازی بڕی جیاوازی بارانبارینیان کەمترە، ئەوە لە کفری 271.6 ملیم و کەلار
285 ملیم لە ساڵی رابردوو زیاتر بارانیان لێباریوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

