riklam

کتێبێکی دیجیتاڵیی بەبیانووی (بلە) بڵاوکرایەوە

کوردستان 10:33 AM - 2026-04-08
بە بیانووی (بلە)وە PUKMEDIA

بە بیانووی (بلە)وە

ستران عەبدوڵا

لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا برایم ئەحمەد-دا، ستران عەبدوڵلا لە دووتوێی 84 لاپەڕەدا، کتێبێکی بە ناوی بە بیانووی (بلە)وە بەشێوەی دیجیتاڵی بڵاوکردەوە کە کۆمەڵێک وتاری رۆژنامەوانییە بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەبارەی مامۆستا برایم ئەحمەدەوە و لە قۆناغی جیاجیادا نووسراون.

لەوبارەیەوە ستران عەبدوڵڵا نووسەر و رۆشنبیر دەربارەی کتێبە دیجیتاڵییەکەی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەم کتێبۆچکەیە ئەو وتارانەیە کــە لــە مــاوەی جیاجیــا و بۆنــەی جیاجیــادا بــە ئیمــزای خــۆم، یــان بــە ئیمــزای رەســمی ئــەو شــوێنانەی نوێنەرایەتیــم کــردوون، لەســەر مامۆســتا برایــم ئەحمــەد (بلــە) نووســیومن، ویستم لەم رێگەیەوە پەرە بە فەرهەنگی دیجیتالی بدەم.

راشیگەیاند: ڕەنگــە لــە هەندێک لە وتارەکاندا، بــەهۆی سروشــتی کاری رۆژنامەوانیـی، بیرۆکــەی دووبــارە هەبێت ، بــەڵام تێکڕایــان کــە لەمــاوەی چارەکــە ســەدەیەک نووســراون، نوێنەرایەتــی یــەک ئاڕاســتە و یــەک فیکــریان کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە و دابەزاندنی کلیک لێرە بکە:


 PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket