بارانبارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-23
thoughtco
دیمەنی بارانبارین
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشىینییەکە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت.
لەڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 23ی3ی2026، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا، لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
هاوکات، سبەینێ سێشەممە 24ی3ی2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆ نمە باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی سنووری گەرمیان و پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت و دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت و کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

