بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:16 AM - 2026-03-07
istockphoto
بەفر بارین
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی کەشى
پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە: ئەمڕۆ و سبەى بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوەکەى بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانیدا
هاتووە: ئەمڕۆ شەممە 7ى3ى2026 ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت،
سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین
دەست پێدەکات، لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان
و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە و لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد دەکات
و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە
شاخاوییە سنورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت .
خێرایى با / لەسەر خۆ - مامناوەند (10-20)کم/ک
ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین /(9 – 10 ) کم دەبێت.
ئاماژەى بە ئەوەشداوە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
سەبارەت بە سبەى یەک شەممە 8ى3ى 2026 بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی
و بومهلهرزهزانی ئەوەى خستوەتەڕوو: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژ،
باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم
دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت و
لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت.
خێرایى با / لەسەر خۆ - مامناوەند (10-20)کم/ک
ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین /(7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاماژەى بە ئەوەشداوە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3 تا 5) پلە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

