بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27
PUKMEDIA
سیخە سەهۆڵ
بەڕێوەبەرایەتی
كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سبەینێ باران دەبارێت و لە ناوچە
شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
کەشناسی هەرێم
رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هەینی 27ی2ی2026،ئاسمان نیمچە هەور
بۆ هەوری تەواو دەبێت ، لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی
مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم (پارێزگای دهۆک و سلێمانی
و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ) ڕێژەی دابارین
زیاتر دەبێت، بارانی مامناوەند لە زۆربەی
ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت هەندێک کات
باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان
بەفر بارین دەبێت.
پەیوەست بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی ئاماژەی
بەوەکردووە: پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە
شاخاوییەکان ( 5 - 7 ) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 6 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان
: 19 پلەی سیلیزی
دەربارەی
پێشبینیەکانی بۆ سبەینێ شەممە 28ی2ی2026، کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی
دەکات، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی
مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت هەروەها ئەگەری
بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

