سلێمانی.. پایته‌ختی چالاكی و بزاوتی رۆشنبیری
کوردستان 05:31 PM - 2026-02-16
ئاژانسەکان
سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری
شاری سلێمانی كه‌هه‌ڵگری
نازناوی پایته‌ختی رۆشنبیرییه، به‌راورد به پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و
ته‌نانه‌ت عیراقیش رۆژانه تێیدا زۆرترین چالاكی فكری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ئه‌نجامده‌درێت،
به‌ڵام به‌هۆی زۆری چالاكییه‌كانه‌وه هاوكاتی بوون له‌ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان
دروستده‌بێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی میوانانی چالاكییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه‌ناتوانن
له‌كاتێكدا به‌شداری چه‌ند چالاكییه‌ك بكه‌ن، یان پێڕاناگه‌ن، بۆیه دامه‌زرێنه‌رو
سه‌رۆكی ده‌زگا رۆشنبرییه‌كان پێیانوایه پێویسته به پرۆگرامێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م گرفته بدرێت.
تاكی كۆمه‌ڵگه به‌پێی پسپۆڕی به‌شداری چالاكییه‌كان بكات
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س
بتوانن به‌شداری چالاكییه‌كان بكه‌ن، پێویسته هاووڵاتیان به‌پێ پسپۆڕی خۆیان و
په‌یوه‌ستی چالاكییه‌كان به پسپۆڕییه‌كانیان به‌شداربن.
وریا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: وه‌ك ده‌زگاكه‌ی خۆمان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ چه‌ند جێگه‌یه‌كی دیكه
هه‌یه و چالاكییهكانمانیان له‌گه‌ڵ رێكده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌یه‌ك
كاتدا چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ین.
راشیگه‌یاند: هیوادارین
تاكی كۆمه‌ڵگه به‌پێی پسپۆڕییه‌كان به‌شداری چالاكییه‌كان بكه‌ن تاوه‌كو زۆرترین
كه‌س بتوانێت له‌و چالاكییه‌دا به‌شداربێت، كه په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌یه و پسپۆڕی
خۆیه‌تی، به‌مه‌ش به‌شێكی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه چالاكیخوازان نه‌توانن
به‌شداری چه‌ند چالاكییه‌ك بكه‌ن له‌رۆژێكدا.
ته‌نها له 2026 دا 22 چالاكی جیاواز ئه‌نجامدراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای
رۆشنبیری جه‌مال عیرفان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان
له سه‌ره‌تای ساڵی 2026 تاكو ئه‌مڕۆ 16/2/2026 نۆ كۆڕ و سیمیناری ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریمان
ئه‌نجامداوه‌و چوار چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌بواری رۆشنبیریی ئه‌نجامدراوه و سێ
زنجیره سیمینار له بواری ژینگه له رۆژانی 5 شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كراوه‌و
هاوكات 6 ناونیشانی نوێی له‌بواره‌كانی ( مێژوو، زانستی، ئه‌ده‌بی ) چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: له‌ساڵی
2025 دا زیاتر له 115 ناونیشان له‌بواره جیاوازه‌كان چاپكراون و هاوكات ده‌زگای ڕۆشنبیریی
جه‌مال عیرفان، هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له " كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی
مارگرێت " و " دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه " له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی
به‌خشینی ( 100 هه‌زار ) كتێب به ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌شداربووین.
لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كان دابنرێت
پێویسته پارێزگاری سلێمانی
لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كان له‌شاری سلێمانی دابنێت، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
ئه‌و كیشه‌یه بكرێت كه‌له‌هه‌مان كاتدا دوو چالاكی پێكه‌وه بكرێت.
محه‌مه‌د كوردۆ جێگری
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان له‌یه‌ك
كاتدا له‌شاری سلێمانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه سه‌ره‌تا بۆ ئێمه دواتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن و ته‌نانه‌ت میدیاكانیش، پێشتریش گفتوگۆمان له‌سه‌ركردووه
و له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌دا بووین بۆی.
راشیگه‌یاند: به‌بڕوای
من بۆ رێكخستنی كاتی چالاكییه‌كان رێككه‌وتنی له‌نێوان خۆماندا به‌س نییه، چونكه
هه‌موو ئه‌و دامه‌زراو و رێكخراوانه‌ی چالاكی ده‌كه‌ن، ناتوانن به یه‌ك بگه‌ن، هه‌ر
بۆیه پێویسته پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كان له‌شاری سلێمانی
دابنێت، تاوه‌كو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت و چیتر له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند چالاكییه‌كی
گرنگ نه‌بێت.
چالاكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردووه
به‌هۆی زیندوێتی سلێمانییه‌وه
له بواره ئه‌ده‌بی و رۆشنفكری و هه‌روه‌ها پرسه سیاسییه‌كانیشدا، چالاكییه‌كان
له‌م سنوره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردووه و ئه‌وه‌ش هۆكاری هه‌بوونی چه‌ن
چالاكییه‌كه له‌یه‌ك كاتدا.
جه‌مال ئارێز جێگری سه‌رنوسه‌ری
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بۆ PUKMEDIA وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سلێمانی
شارێكی زۆر زیندووه له‌بواری ئهدهیبیات و چالاكی و به‌تایبه‌ت له‌م دوو سێ ساڵه‌ی
دوایدا چالاكییه ئه‌ده‌بی و سیاسی و فیكری و رۆشنبیرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
زیادیان كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه چالاكییان تێدا ده‌كرێت
به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند چالاكییه‌ك له یه‌ك كاتدا چۆڵی بهشوێنهكانهوه دیاره،
بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ كاتی چالاكییه‌كان دابنرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر
هه‌ر لایه‌نێك و شوێنێك كه‌ده‌یه‌وێت چالاكی بكات به‌رنامه‌ی كاتی چالاكییه‌كانی خۆی
بنێرێت بۆ ناوه‌ندێك، بۆئه‌وه‌ی كاته‌كان رێك‌بخرێن و به‌ریه‌ككه‌وتن دروستنه‌بێت و
ئه‌وكات سه‌ردانیكه‌رانیش ده‌توانن فریای چه‌ند چالاكییه‌ك بكه‌ون.
وتیشی: ئێمه وه‌ك ساڵۆنی
كوردستانی نوێ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 10 كۆڕ و ناساندنی كتێبمان ئه‌نجامداوه،
كه له‌كۆڕی ناساندنی كتێبه‌كاندا، كتێب وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كراوه.
هەر لەکۆنەوە سلێمانی
ناوەندێک بووە بۆ چالاکی رۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی و هەر ئەمەش وای کردووە، کە
نازناوی پایتەختی رۆشنبیری پێ ببەخشرێت و لە ئێستاشدا رۆشنبیران و هونەردۆستان و
ئەدیبان و سەرجەم چین و توێژەکانی ئەم شارە، درێژەیپێدەری ئەو رێبازەن و لەسەرجەم
بۆنە و رێورەسمە تایبەتەکاندا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و رۆژانەش بەردەوام
لەگشت سوچیکی ئەم شارە چالاکی دەکرێت و بەگڕوتینەوە هاووڵاتیان بەشداری دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

