په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه
عیراق 03:19 PM - 2026-02-07
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش
رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران بدات، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت.
به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار
نزار ئامێدی-یه و پێشه‌نگی هه‌موو كاندیده‌كانه و پاڵپشتییه‌كی زۆری لێده‌كرێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و یه‌كلایی
كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش كه بۆ شیعه‌كانه له‌عیراق ، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی
، رایگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوری مالیكی-یان وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران
دیاریكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاڵپشتییه‌كانی ره‌خنه‌ش له‌كاندیدكردنی ده‌گیرێت، بۆیه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رۆژی یه‌كشه‌ممه دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه
سازده‌كات.
په‌یوه‌ست به‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌سمان سمۆ ناڤخۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی
یه‌كێتی، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدی
سه‌رۆكوه‌زیران بدات، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت، چونكه كورد یه‌كلایی
بوهتهوهو به‌چه‌ند كاندیدێك ده‌چێته ناو كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق، به‌ڵام
به‌پێی نه‌ریتی سیاسی و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته له‌ناو كوردا بۆ یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان ئیستحقاقی خۆی له عیراق
به وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه‌و كاندیده‌كانی
دیكه‌ش چانسی ده‌رچوونیان نییه، چونكه كورسی زۆر كه‌مییان له په‌رله‌مان هه‌یه‌و
ئه‌و پۆسته سیادییانهیان پێ‌نادرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا دووجار کاتی دانیشتنی
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکراوە، بەڵام بەهۆی تەواو
نەبوونی رێژەیی یاسایی و یەکلایی نەبوونەوەی فراکسیۆنەکان، دانیشتنەکە ئەنجام نەدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

