پەرلەمانتارێكی فەڕەنسا: كورد جەنگی مان و نەمان دەكات
کوردستان 08:39 PM - 2026-01-23
ميدياكان
كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكە
ئەندامێكی پەرلەمانی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت: كۆبانی كەبە رەمزی تێكۆشان و رووخاندنی داعش ناسراوە، ئێستا گەمارۆدراوە و روبەڕوی بۆردومان و هێرش بووەتەوەو ئەمە جەنگێكی مان و نەمانە بۆ كورد، بۆیە دۆخەكە پێویستی بەئاگربەستێكی هەمیشەییە.
تۆماس پۆرتێس، ئەندامی پەرلەمانی فەڕەنسا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەنزیكەی 20 دەزگای راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئامادەیبوون رایگەیاند: ئاگربەستێكی هەمیشەیی زۆر پێویستە، چونكە گفتوگۆكانی ئاشتی بەبێ ئەوە سەركەوتوو نابن، كۆبانی، ئەو شارەیە كەبە رەمزی تێكۆشان و رووخاندنی داعش ناسراوە، ئێستا گەمارۆدراوە و روبەڕوی بۆردومان و هێرشی زرێپۆش بووەتەوەو بێ ئاو و كارەبا ماوەتەوە، سەرەڕای ئەو ئاگربەستە ئیمزاكراوەی لەگەڵ سوپای سووریا هەیە.
راشیگەیاند: ئەمە جەنگێكی مان و نەمانە بۆ كورد لەدژی تیرۆریستانی جیهادی، هاوكات دوێنێ لە پەرلەمانی فەڕەنسا (كۆمەڵەی نیشتمانی) میوانداریی نوێنەرانی بەڕێوەبەریی خۆسەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا و فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل -YPG- مان كرد، بۆ تاوتوێكردنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی، كە كورد لەسووریا روبەڕوی دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

