هەسەدە سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا داخست
کوردستان 03:48 PM - 2026-01-15
روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ
سوریا
ئەمڕۆ پێنجشەممە
15ى1ى2026 هەسەدە بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
حکومەتی سوریا لە تەبقە، رەققە و دێرەزوور راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دەروازە و
هاتووچۆکاران لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات
"هەسەدە"دایە، ئەمڕۆ بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی
سوریا لە تەبقە، رەققە و دێرەزوور راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە: ئەم بڕیارە لەبەر رۆشنایی "پەرەسەندنە
ئەمنییە مەترسیدارەکان" دراوە و داخستنی دەروازەکان لەلایەن دیمەشقەوە
بووەتە هۆی "گرژیی ئەمنی و پەرەسەندنێکی مەترسیدار" و "کاریگەریی راستەوخۆ
و مەترسیداری لەسەر سەلامەتیی هاووڵاتییان، کارمەندان و گەشتیاران" دروست
کردووە.
سەبارەت بە ماوەى بڕیارى داخستنى دەروازەکان، روونکراوەتەوە:
ئەم بڕیارە " هەتا ئاگادارییەکی دیکە" کاری پێدەکرێت، هاوکات چەند حاڵەتێکی
مرۆیی ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە، وەکو:
- حاڵەتە مرۆییە بەپەلەکان
-رێکخراوە مرۆییە باوەڕپێکراوەکان
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا،
سوپای عەرەبیی سوریا هێرشی سەربازیی کردە سەر هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب "شێخ
مەقسوود و ئەشرەفییە"، کە بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتیی کورد شەهید، بریندار و
ئاوارەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

