مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
کوردستان 09:41 AM - 2026-01-11
PUKMEDIA
مەزڵوم عەبدی
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند: دوای چەند رۆژێک لە روبەڕوبونەوە
لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا هێزە چەکدارەکانیان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ
مەقسود لەحەلەب کشاندۆتەوە.
لەو بارەیەشەوە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس رایگەیاندووە: لەئەنجامی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ لە حەلەب
دژی کەسوکارمان، گەیشتینە لێکتێگەیشتن بۆ راگرتنی تەقە و دەرهێنانی بریندار و
شەهید و هاووڵاتیانی مەدەنی و شەڕڤانەکان لەهەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود.
وتیشی: داوا لە نێوەندگیران دەکەین پابەندبن
بە بەڵێنەکانیانەوە بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و کار بکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان
بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد: سوپاسی خۆڕاگری هاووڵاتیان
دەکەین لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان
و گەلەکەمان دەکەین و دوعای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

