هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:04 AM - 2026-01-01
BBC
بارانبارین
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەستپێکی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات، کەبەهۆیەوە زیاتر پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام بەهۆی بارانەکەوە بەستن و شەختە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئهمڕۆ یهكهم رۆژى ساڵی نوێ، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێتو کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین بەردەوامدەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنوری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆرانو ڕاپەرینو چیای سەفین لەپارێزگای هەولێر لەناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت.
هاوکات راشیگەیاندووە، ئهمڕۆ پێنجشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک جێگیر دەبێت، سبهینێ هەینی ئەگەری هەیە لەناوچە شاخاوییەکان بەفرو باران ببارێتو شەپۆلێکی نوێی بارانبارینیش ڕوو لەهەرێمی کوردستان بكات، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوەو لەناوشارەکان کۆتایی بەبەستەڵەکو شەختەبەند دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم شەپۆلی دەریای سپی لەساڵی نوێداو دەبێتە هۆی بارانبارینى پچڕ پچڕ لەناوچە جیاوازەکاندا.
لەبارەی کەشوهەوای رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئاماژه بهوهكراوه، لەچەندین شار مەترێک بۆ مەترو نیوێک بەفر باریوەو لەشارەکان بەگشتیی شهوى رابردوو بەفرێکی زۆر باریوه، لەباکوری کوردستانیش بەهۆی زۆری بەفربارین، ئاستەگی هاتووچۆ دروستبوەو چهندین گوندو شارۆچكهش رێگهى هاتووچۆى نهماوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

