ىەفربارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات
کوردستان 11:05 AM - 2025-12-29
World Atlas
بەفربارین
کەشناسی،کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران بەردەوام دەبێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 29ی12ی2025، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی بەیانی شەپۆڵێکی تری بەفر باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕؤ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لەزۆربەی ناوچە شاخاوویەکان وە هەروەها سەنتەری پارێزگانی (دهۆک , سلێمانی, هەلەبجە ) وە دەورو بەری سەنتەری پارێزگاکانی ( هەولێر و کەرکوکێش) دەگرێتەوە لەگەل نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوویەکان نەبێ دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت. سەبارەت بە بری دابارین بۆ ناوچە شاخاوویە بەرزەکان پێشبینی (15-30 ) سم وە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوویەکان (5-15 ) سم دەکرێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک. لەزۆربەی کاتەکان بە چالاکی دەمینێتەوە لەهەندی کات زیاد دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بەتایبەتی بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بە ( 5- 8 ) پلە بە جؤرێک لەزۆربەی ناوچەکان لەسفری سلییزی نزیک دەبنەوە وە ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) پلە دەبێت
هاوکات، سبەینێ سێشەممە 30ی12ی2025، ئاسمان هەور دەبێت لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوویەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با /باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە وە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە ( 1-2 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەکاتی بەیانی ( 5 – 6) کم دەبێت. پاشان بۆ ( 7 – 9 ) زیاد دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک : 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 2پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

