بەفر و باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 11:17 AM - 2025-12-28
Science News Explores
بەفر و باران
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکەن.
لەڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی12ی2025، شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە .سەبارەت بە بەفر بارین لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیاجیاکانی تر ( سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان ) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆڵەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و بەفر بارینە , ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت , لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆڵی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە .
خێراى با / مامناوەند- چاڵاک ( 15– 30) کم/ک
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (4-6) پلەی سیلیزی
مەوداى بینین / 4 – 6 کم دەبێت
هاوکات، سبەینێ دووشەممە 29ی12ی2025، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین بەفر بارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناچە شاخە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت .پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە باران بارین و بەفر بارین لەسەرجەمی ناوچەکەمان دەست پێدەکاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت , لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە ,تا ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی کەش بەردەوامی دەبێت .
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاویەکان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت
مەوداى بینین / 4– 6 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

