لە سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-25
Science News Explores
بەفر
کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی لە سەرەتای هەفتەی
داهاتووەوە راگەیاند، کەبەپێی پێشبینییەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و
پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، پێشبینی بارینی بەفر لەناو سەنتەری سلێمانی و دهۆک
دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەوندراوێکدا
رایگەیاند: لە رۆژی شەممە 27-12-2025 شەپۆلێکی بەفر و باران لە هەرێم دەستپێدەکات
و هەتا رۆژی سێشەممە 30-12-2025 بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی راگەیاندووە: سەرەتای شەپۆلەکە بە بەفر و نمەباران لە ناوچە سنوری و
شاخاوییەکان دەستپێدەکات و کاریگەرییەکەی بۆسەر ناوچە جیاجیاکان درێژدەبێتەوە،
زۆرترین ماوەی دابارین دەکەوێتە رۆژی دووشەممە و رۆژی سێشەممەش لەگەڵ زیاتر
نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری دابارینی بەفر هەیە لەسەنتەری شاری سلێمانی و
دهۆک.
کەشناسی هۆشداریش دەدات لە زیادبونی خێرایی با و سەرمایەکی زۆر و نزمبونەوەی
پلەکانی گەرما بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلەکە لە پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە کاریگەری کەم
دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

