بەفربارین دەستپێدەکات
کوردستان 10:30 AM - 2025-12-15
Science News Explores
بەفر
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێش لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 15ی12ی2025، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) لەگەڵ دەستپێکردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبنەوە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت
سبەینێ سێشەممە 16ی12ی2025، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 3- 5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەناوچە سنووریەکان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

