بارانبارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:26 AM - 2025-12-09
The University Qeensland
بارانبارین
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 9ی12ی2025،ئاسمان هەور و کاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان , لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت , لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە . هەروەها لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان , لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با, هەندێ کات بە هۆی بارانی بە لێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت , کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێ شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە و لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە .
خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / لەگۆڕاندایە.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت
هاوکات سبەینێ چوار شەممە 10ی12ی2025 لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە, وە لە کاتەکانی بەرە بەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت ,تا کاتەکانی نیوەڕۆ، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە , پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەکەمان لاواز دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 13پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

