باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان 11:43 AM - 2025-11-14
The University Qeensland
باران بارین
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە: ئەمڕۆ هەور
دەبێت و سبەینێش لە زۆربەرى ناوچەکان باران دەبارێت.
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ هەینى 14ى11ى2025 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری
تەواو ، لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە ،لە ئێوارەدا
سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان
رێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی
ناوچەکانی دیکەى هەرێم.
هاوکات لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: پلەکانى گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پەیوەست بە کەشى سبەی شەممە 15ى11ى2025 بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
پیشبینی دەکات: ئاسمان بە گشتی
هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت، هەندێککات لە هەندێک
ناوچە بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە دەگۆڕێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە
شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت.
ئاماژەى بەوەشداوە: پلەکانی گەرما بە نزیکی 4 تــــــا 6 پلە نزمتر
دەبێت، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک، لە هەندێک
کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک.
ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات
دەبێت.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

