كارنامەی یەكێتی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێكۆشەران و کەمئەندامانی سەنگەر
کوردستان 09:43 AM - 2025-11-03
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کارنامە و ستراتیجی
لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
راگەیاندووە، کە خۆی لە 10 خاڵدا دەبینێتەوە و زۆرینەی سێکتەرەکانی کۆمەڵگە
لە خۆدەگرێت.
سەبارەت بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێكۆشەران و کەمئەندامانی سەنگەر لە کارنامەکەدا هاتووە:
مافە بەدەستهاتووەکانی گەلەکەمان و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی لە
عیراق، بەرهەمی قوربانییەکانی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و
رێکخستنە دێرینەکان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر، بۆیە خۆیان و کەسوکار و
نەوەکانیان شایەنی ژیانێکی شایستە و خزمەتی زیاترن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە
بە حزبی شەهیدان ناسراوە و خاوەنی زۆرترین قوربانیدانە، بۆ قۆناغی خەباتی
پەرلەمانی داهاتووی کار دەکات بۆ:
1-هاوتاکردنی موچە و ئیمتیازاتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
هەرێم لەگەڵ موچە و ئیمتیازاتەکانی شەهیدان لە عیراق.
2-هاوتاکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتەکانی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ
مووچە و ماف و ئیمتیازاتەکانی زیندانیانی سیاسی لە عیراق.
3- هاوکاریکردنی ماددی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێكۆشەران و
کەمئەندامانی سەنگەر و نەوەکانیان لە پرۆسەی خوێندن و هاوسەرگیری.
4-ئەولەویەتدان بە کەسوکار و نەوەکانیان لە دامەزراندندا.
5-پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بە کەسوکار و
نەوەکانیان.
6- چارەسەرکردنی پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە
دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرانبەر و
هاوکاریکردنیان لە حاڵەتی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و لە دەرەوەی وڵات.
7- هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گێڕانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان و
کیمیاباران و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

