شێخ جەعفەر و رەفعەت عەبدوڵڵا: گرنگە زۆرترین کاندیدی یەکێتی بچنە بەغداد
کوردستان 04:53 PM - 2025-10-29
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵا
کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ 29ی10ی2025،شێخ
جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن،
هاوڕێ لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیانکرد
لە ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
لەدیدارێکدا کە جوتیار
نوری ئامادەیبوو، لێپرسراوی ئەنجومەن بەئامادەبووانی راگەیاند؛ ئێوە کۆمەڵێک پارێزەری
گەنجن و لەو تێکۆشەرانەن کە پێگە و سەنگی باشتان هەیە لەنێو کۆمەڵگەدا و لەلایەن خەڵکەوە
گوێتان لێدەگیرێت، هەر بۆیە پێویستە جگە لە ئەرکە یاساییەکانتان، تواناکانتان بۆ سەرخستنی
بەرنامەکانی یەکێتی و لیستی 222 تەرخان بکەن.
هەر لە دیدارەکەدا،
باسی لە مێژووی پڕ لە شانازی یەکێتی بۆکردن کە چۆن لە رۆژگارێکی رەشی پڕ لە نائومێدیدا
هیوای بۆ خەڵکی کوردستان گێڕایەوەو بەخوێن پارێزگاری لە کۆمەڵانی خەڵک کردو لە قۆناغەکانی
دواتریشدا کۆمەڵانی خەڵکی لە بەڵای تیرۆرو تیرۆریستان پاراست و لەوپێناوەشدا زیاتر
لە 27 هەزار شەهیدی بەخشی بە خاکی پیرۆزی کوردستان.
سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی
پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنیش شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە لیستێکی پاک و شایستەمان
هەیە کە "222" و لەباشترین رۆڵەکانی گەلەکەمان پێکهاتووە، بۆیە پێویستە
هەمووان لەپێناو پشتیوانیکردن لە خواستی میللەتەکەمان لەسەر ئاستی عیراق، کاری جددی بکەین بۆ سەرخستنی ئەو لیستە.
پاشان، هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لە وتەیەکدا باسی لەوەکرد کە یەکێتی لەئێستادا
پێگەیەکی بەهێزی لە بەغداد هەیە و لایەنە عیراقی و کوردستانییەکانیش ئەو پێگەیە بەهەند
وەردەگرن و تەنانەت سەرۆکوەزیرانی عیراق سوپاسی سەرۆکی یەکێتی کرد کە رۆڵی سەرەکی
هەیە لە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، هەربۆیە پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئەو پێگەیە،
هەمووان هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ تاکو زۆرترین کاندیدی لیستی 222 بنێرینە بەغداد کە
بێگومان لەوێوە دەتوانرێت کار لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایانە بکرێت کە لە بەرژەوەندیی
میللەتەکەماندایە.
هەر لەو دیدارەدا، تەلار
لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتی، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا ستایشی رۆڵی
بەرچاوی پارێزەرانی کرد لە پشتیوانیکردنی
کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

