قوباد تاڵەبانی: یەكێتی و سەرۆكەكەی خاوەنی بەڵێنی خۆیانن
کوردستان 04:29 PM - 2025-10-29
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: یەكێتی و سەرۆكەكەی خاوەنی بەڵێنی خۆیانن و لە بەغداددیش بەڵێنەكانی جێبەجێ دەكەین و دڵنیایش دەدەینە خەڵك كە رۆژێك لەرۆژان پەشیمان نابنەوە لە دەنگدان بەم یەكێتییەی ئێستا.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەكانی چۆمان و حاجی ئۆمەران رایگەیاند: یەكێتی و سەرۆكەكەی بەوە دەناسرێنەوە كە خاوەنی بەڵێنی خۆیانن و هەر بەڵێنێك بدەن جێبەجێی دەكەن. بەڵێنماندا كار دەكەین بەغداد دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا بنێت و كردمان. بەڵێنماندا رێگەنادەین بە یاسا كۆنەكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و كردمان. بەڵێنماندا پارێزگارێكی كوردی خزمەتگوزار بۆ كەركوك دادەنێین و كردمان. بەڵێنماندا هاوسەنگیی هێز دەگەڕێنینەوە و كردمان. بەڵێنماندا حكومەتی هەرێم پێكنایەت بەبێ هاوبەشیی راستەقینە و بەبێ ئەوەی دڵنیابین كە حكومەتێكی دادپەروەر و خزمەتگوزار دەبێت، تا ئێستا لەسەر ئەو بەڵێنە ماوین.
جەختشیكردووە: هەرچی دەنگی ناڕازییە لە راستیدا دەنگی رەسەنی یەكێتییە، بۆیە داواتان لێدەكەم لەم ماوەیەدا پەیوەندیی بە یەك بە یەكی خەڵكی ناڕازییەوە بكەن و قەناعەتییان پێ بهێنن كە یەكێتی خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی و دڵنیایان بكەنەوە كە یەكێتی لە بەغداد بەڵێنەكانی جێبەجێ دەكات. دڵنیایان بكەنەوە كە رۆژێك لە رۆژان پەشیمان نابنەوە لە دەنگدان بەم یەكێتییەی ئێستا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

