قوباد تاڵەبانی: بڕیاری یەکێتی بڕیارو هەڵوێستی کادران و جەماوەرەکەیەتی
کوردستان 03:49 PM - 2025-10-27
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەریر و خەلیفان
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: قەت سەرکردایەتیی یەکێتی
وەک ئێستا یەکدەنگ و یەكهەڵوێست نەبووە، ئێستا سیاسەت و بڕیاری یەکێتی رێک بڕیار و هەڵوێستی کادران و جەماوەرەکەیەتی.
قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 222ی یەکێتی لە بازنەکانی هەریر و خەلیفان رایگەیاند: تا چەندین ساڵ لەمەوبەر جەماوەر و ئەندامان و
کادرانی یەکێتی بە حەق گلەیی و رەخنەیان لە حیزبەکەیان هەبوو کە بۆچی سەرکردایەتییەکەی
یەکدەنگ و یەکهەڵوێست نییە، ئەیانوت بۆچی ئەو سەرکردایەتییە لە جەماوەرەکەی دوورکەوتووەتەوە.
وتیشی: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی
هەریر و خەلیفان ئاماژەم بەوەدا لەم چەند ساڵەدا لەژێر رۆشنایی رەخنەکانی جەماوەر
و کادران، یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کاک بافڵ پێداچوونەوەیەکی گەورەی بەخۆیدا کردووەتەوە،
قەت سەرکردایەتیی یەکێتی وەک ئێستا یەکدەنگ و یەكهەڵوێست نەبووە، ئێستا سیاسەت و بڕیاری
یەکێتی رێک بڕیار و هەڵوێستی کادران و جەماوەرەکەیەتی.
ئاماژەی بەوەش کرد: هەر بەمەش ناوەستین، بڕیاری
کاک بافڵ و سەرکردایەتییە کە پێداچوونەوەی زیاتر بە رێکخستنەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی
دەرفەتی هیچ بۆشاییەک نەمێنێت و هەمووان هەست بە کاریگەری بکەن لەناو سیاسەت و رێکخستنەکانی
یەکێتی، چونکە یەکێتی بڕیاری داوە حزبی خەڵک بێت و خەڵک لە کوێ بێت، یەکێتی لەوێ
دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

