قوباد تاڵەبانی: خەڵکی هەولێر پێگەی یەکێتی لەبەغداد بەهێزتر بکەن
کوردستان 01:09 PM - 2025-10-26
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە بانگەشەی لیستی 222
قوباد تاڵەبانی
رایگەیاند: یەکێتی ئەگەر ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات دەبێت چەندە بەهێزتر و کاریگەرتر کار بۆ چارەسەری
کێشەکان بکات، ئەوەی لە بەغداد دەتوانێت و دەیەوێت کێشەکان چارەسەر بکات، یەکێتییە
و بەس.
قوباد تاڵەبانی
لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە: دوێنێ سەرۆک بافڵ لە کۆیە راستییەکی
روونکردەوە کە وتی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بە 18 کورسییەوە، بە تەنها
قورسایی و پێگەی لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر بوو و کاری زیاتری کرد، ئەی ئەگەر
ئەمجارەیان ژمارەی کورسییەکان زۆر زیاتر بکات، دەبێت یەکێتی چەندە بەهێزتر و
کاریگەرتر کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکات.
وتوشیەتی: لە
کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 12ی عەنکاوە و کوران رامگەیاند، پێویستە خەڵکی
ناڕازیی هەولێر و یەکێتییەکان لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتر
بکەن، هەڤاڵانی یەکێتی لەم دوو هەفتەیەدا هەوڵ بدەن زۆرترین خەڵک هان بدەن بۆ
دەنگدان بە یەکێتی، چونکە بە راستی ئەوەی لە بەغداد دەتوانێت و دەیەوێت کێشەکان
چارەسەر بکات، یەکێتییە و بەس.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

