شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: سەرۆک مام جەلال هەمیشە گرنگی تایبەتی بەناوچەی قەرەداغ دەدا
کوردستان 05:35 PM - 2025-10-23
نوسینگەى راگەیاندنى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2025، شێخ جەعفەر
شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، لە قەرەداغ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانی کرد، بۆ پشتیوانیکردن
لە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مژدەی بەئامادەبووان دا کە وەزیری خوێندنی باڵا بەڵێنی داوە پەیمانگایەکی
کشتوکاڵیی لە قەزاکە دابمەزرێنێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەزاران کەس لە خەڵکی
ناوچەکە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی چین و توێژە جیاجیاکان و ژمارەیەکی زۆر
لە لێپرسراوانی حزبی ئامادەیبوون، سەرەتا لێپرسراوی ئەنجومەن باسی لە مێژووی پڕ لە
سەروەری دانیشتوانی قەرەداغ کرد، کە لە
رووی خوێندەواریی و رۆشنبیرییەوە ناوچەکە مەڵبەندێکی گرنگی زانست و عیرفان بووە و
تەکییەکانی ناوەندی بڵاوکردنەوەی خوێندەواری و لێبوردەیی و ئاکاری جوان بوون و چەندین
زانا و کەڵەپیاوی تێدا هەڵکەوتووە، تەنانەت فێرخوازان لە هیندستان و پاکستانەوە
هاتوون بۆ قەرەداغ بۆ وەرگرتنی زانست و مەعریفە، هاوکات بەدرێژایی شۆڕشەکانی کورد
قەرەداخ مەنزڵگە و مەکۆی خەباتگێڕان بووە و خەڵکەکەشی هەردەم پشتوپەنای شۆڕش بوون
و لەو پێناوەشدا شەهیدی زۆریان پێشکەش بە کوردستان کردووە، لەبەرانبەریشدا رژێمە
ستەمکارەکانی عیراق بێ ئەندازە رق ئەستوور بوون بەرانبەر بە خاک و خەڵکەکەی، تا
کار گەیشتە ئەنفالکردنی تەوای ناوچە و کیمیابارانکردنی سێوسێنان و دوکان و سەنتەری
قەرەداخ و چەندین گوندی دیکەی قەزاکە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو زوڵم و زۆرە، خەڵکی
قەرەداغ سەربەرزانە رووبەرووی رژێم دەبوونەوە و دوای راپەڕینیش جارێکی دیکە ناوچەکەیان
ئاوەدانکردەوە.
پاشان، شێخ جەعفەر، ئاماژەی بەوە کرد، کە سەرۆک مام جەلال هەمیشە گرنگی تایبەتی
بەناوچەی قەرەداغ دەدا و دەستپێشخەریی و کاری باشی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی
کردووە و بەردەوام سەردانی دەکرد و هەوڵیداوە بەشێک لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا
بهێنرێنە قەرەداغ، هەر لەو بارەیەشەوە مژدەی
بەئامادەبووان دا کە وەزیری
خوێندنی باڵا بەڵێنی داوە پەیمانگایەکی کشتوکاڵیی لە قەزاکە دابمەزرێنێت.
وەکو
حزبیش یەکێتی هەردەم بایەخی شایستەی بەناوچەکە داوە و دەستی ئاوەدانکردنەوەی بۆ درێژکردووە
و خزمەتگوزاری باشی پێشکەش کردووە، هەربۆیە لەسەروبەندی
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، پێویستە قەرەداغییەکان بە ژن و پیاو و پیرو
گەنجەوە پشتیوانی لە لیستی 222 بکەن و رۆژی 11/11خۆیان و کەسوکارەکانیان بەرەو ناوەندەکانی
دەنگدان بچن و دەنگ بە لیستی شەهیدان بدەن.
لەبەشێکی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا، هەریەک لە شێخ
دلێر شێخ مستەفا، کەسایەتی دیاری ناوچەکە و د. رێکەوت حەمەڕەشید سەرۆکی لیستی یەکێتی
لە سلێمانی و شیرین مەحمود قائیمقامی قەزاکە و خالیدی حاجی وادی لێپرسراوی بازنەی
19ی قەرەداغ وتەیان پێشکەش کرد و پاشان ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی 222ی خۆیان بەئامادەبووان
ناساند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

