راهێنانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات
کوردستان 07:13 PM - 2025-10-09
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراوەو کۆمسیۆن ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ راهێنان بە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی بایۆمەترییان لە رێگەی زیاتر لە هەزار ناوەندی تۆمارکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش کردووە.
وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا خولەکانی راهێنانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات بۆ ئامادەکردنیان لەسەر رێکارەکانی دەنگدان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵبژاردن.
جەختیشیکردەوە: کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراویدا بەبێ هیچ دواخستن یان گۆڕانکارییەک لە خشتەی کاتیدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تیمی گەڕۆکیان رەوانەکردووە بۆ گەیاندنی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنیش رایگەیاند: رێکاری وەرگرتنەوەی کارت ئاسانکراوە و یەک ئەندامی خێزان دەتوانێت کارتی سەرجەم ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەی وەربگرێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانیش، بەرزترین رێژەی وەرگرتنەوەی کارت لە پارێزگاکانی بەغدا و دهۆک تۆمارکراون، کەڕێژەی 44%ە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

