رێبوار تەها بۆ کەرکوکییەکان: لیستی یەکێتی بکەنە بەهێزترین لیست لەسەر ئاستی عیراق
کوردستان 03:37 PM - 2025-10-08
PUKMEDIA
رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک
ئەمڕۆ 8ی10ی2025،کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی
222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک بەرێوەچوو، رێبوار تەها سەرۆکی
لیستەکەش دووپاتی کردەوە:" یەکێتی و کەرکوکییەکان دوانەیەکی لەیەکدانەبڕاون"
داواشی کرد لە رۆژی دەنگدان هەمووان لیستی یەکێتی بکەنە بەهێزترین لیستی لەسەر
ئاستی کوردستان و عیراق.
رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە کەرکوک لەو کەرنەڤاڵە وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان پێشتر هەر بەڵێنێکی دابێت جێبەجێی کردووە، گرنگترین بەڵێن ئاسایی
کردنەوەی دۆخی کەرکوک بوو،کە ئەمڕۆ ئیدارەیەکی باش بەهاوبەشێکی راستەقینە لەگەڵ
پێکهاتەکانی دیکە لە کەرکوک پێکهێنراوە، کە بووەتە هۆی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک پەیوەست بە دۆخی
ئێستای کەرکوک و بەراوردکردنی بە ڕابردوو رایگەیاند: جاران دەهاتین و دەمانوت داوا
دەکەین و هەوڵدەدەین،بەڵام ئێستا دەڵێین فەرمانمان کرد و پرۆژەکان جێبەجێ دەکەین،
لەم کاتەشدا یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە وهەرگیز لە یادیان ناکەین و بەوەفادەبین
بەرامبەر بە خوێنیان و رۆڵەکانیان.
رێبوار تەها لە وتەکەیدا داوای لە کەرکوکییەکان
کرد بۆ مانەوەی ئەم ئیدارەیە دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتی بدەن و ئاماژەی بەوەکرد: ماوەی
ساڵێکە خەڵک داوامان لێدەکات و ئێمە بەدەنگی منداڵێکەوە بە دەنگی هەمووانەوە
دەچین، منیش ئێستا داوایەکتان لێدەکەم، کە بۆ خۆم نییە و بۆ تەواوی خەڵکی کەرکوکە،
لە پێناو مانەوەی ئەم ئیدارەییە کە خزمەتی خەڵک دەکات، داوا دەکەم 11ی11
بەشدارییەکی کارا بکەن و لیستەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی کەرکوک
و عیراق بکەنە بەهێزترین لیست.
وتیشی: بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە
تەواوی بکەین، ئێمە رەسمی سیاسەتی یەکێتی لە ئیدارەی کەرکوک جێبەجێی دەکەین، کە
پرۆژەی رێبوار تەها نییە، بەڵکو پرۆژەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، دڵنیاشم كهركوكییهكان
پشتم دهگرن بۆ ئهوهی خزمهتی زیاتریان بكهم.
لە کۆتایشدا، رێبوار تەها سەرۆکی
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک دووپاتی کردەوە کە کەرکوکییەکان و
یەکێتی دوانەیەکی لەیەکدانەبڕاون و 11ی 11 هەموان دەچینە سەر سندوقی دەنگدان و
لیستی یەکێتی دەبێتە بەهێزترین لیست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

