قوباد تاڵەبانی:کەسوکاری شەهیدان لەهەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە
کوردستان 09:48 AM - 2025-10-07
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام
جەلال و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ کەسوکاری
سەربەرزی شەهیدان کۆبووە و دووپاتیشی دەکاتەوە:" یەکێتی هێزی تۆیە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش لە هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە".
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی
بەوەکردووە: یەکێتی
هێزی تۆیە، یەکێتی حیزبی شەهیدانە و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش لە
هەموو کەس زیاتر مافیان بەسەر یەکێتییەوە هەیە.
راشیگەیاند:سەرسام
بووم بەو هەموو دڵسۆزی و پەرۆشییەیان بۆ سەرخستنی یەکێتی. پێکەوە گفتوگۆمان کرد
لەبارەی کاریگەریی و رۆڵی یەکلاکەرەوەی یەکێتی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و
بەدیهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان.
لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دووپاتی کردەوە کە بۆ بەهێزترکردنی پێگەی هەرێمی
کوردستان و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و چارەسەکردنی
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵی تەواو بدەین تا
زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتی کۆبکەینەوە و پێگەی یەکێتی زۆر لە ئێستا بەهێزتر بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

