کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی بۆ چاودێرانی حزب و لایەنەکان دەکاتەوە
عیراق 03:19 PM - 2025-09-22
FRANCE24
هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆبوون
بە چاودێری حزب و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ئەو کەسانەی خوازیارن دەتوانن ناویان
تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025 جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی عیراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە سبەینێوە
کەدەکاتە رۆژی سێشەممە 23ی ئەیلول دەرگای خۆتۆمارکردن بۆبوون بە چاودێری حزب و
لایەنە سیاسییەکان و راگەیاندنەکان دەکرێتەوە و خۆتۆمارکردنیش لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت.
لەسبەینێوە ئەم لینکە کارا دەکرێت
https://spect.ihec.iq
وابڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بەپێی ئەو ئامارانەی پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە سەرانسەری عیراقدا مافی
دەنگدانیان هەیە، لەو رێژەیەش 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 کەسیان دەنگدەری گشتین و
یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 کەسی دیکەش دەنگدەری تایبەتن کە کارمەندانی هێزە
ئەمنییەکان و زیندانیانن، هەروەها 26 هەزار و 538 کەسی دیکەش ئاوارەکانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

