په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا مووچه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
کوردستان 01:58 PM - 2025-09-21
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕۆ 21-9-2025 راپۆرتی خۆی چاپده‌كات و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌كان و مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ و ساڵی ئاینده‌ش په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت: ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌مان ئه‌رێنییه
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی وه‌فدی هه‌رێمی نه‌ویستووه، به‌ڵام داوای كردووه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی هه‌رێم ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بێت، چونكه هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌شدارن، بۆیه ویستویانه بۆچوونی هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانم به‌شدار نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده خۆم رۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كم كرد و پێی راگه‌یاندم" كه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن راپۆرته‌كه‌مان ئاماده كردووه و بۆچوونهكانیشمان باشه و ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌مان ئه‌رێنییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین تا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ده‌رببڕێت"، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانم تا ئه‌مڕۆش نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی نه‌كردووه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردووه و ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه راپۆرته‌كه‌ی خۆیان بنێرنه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، پێده‌چێت به‌بێ بوونی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم ناچار بن راپۆرته‌كه بنێرن.
حكومه‌تی عیراق گه‌ره‌نتی زیاتر به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌دات
په‌یوه‌ست به پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و كێشه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: بابه‌تی نه‌وت پرسێكی سێ لایه‌نه‌یه، كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندایه كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌رسێ لایه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن، دواین هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی گلده‌داته‌وه و ئه‌وی دیكه له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێت یان بۆ پێداویستی ناوخۆیی به‌كاربهێنرێت به‌پێی یاسای بودجه، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له بری 16 دۆلاره‌كه ده‌كرێت نه‌وتیان پێبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌پێی ویستی خۆیان به‌كاریبهێننه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك گه‌ره‌نتییه‌كی زیاتر بۆ كۆمپانیاكانه كه كرێیان بۆ خه‌رجده‌كرێت، ماوه‌ته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌رببڕن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌م سێ لایه‌نه به ره‌سمی رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت راپۆرته‌كه‌یان ده‌ده‌نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
د. نه‌رمین مه‌عروف له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی رایگه‌یاند: داهاتی نانه‌وتی ته‌واوكه‌ری پرسه‌كانی دیكه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی مانگی ته‌مووزه، وترابوو كه ئه‌و 120 ملیار دیناره‌ی كه پێویسته هه‌رێم ره‌وانه‌ی بكات بۆ مانگی پێنجه، ئه‌وه بوو بۆ مانگی شه‌شیش هه‌مان بڕ به‌كارهێنرا، به‌ڵام به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بێت، پێویسته لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ن كه له داهاتی هه‌رێمی كوردستان كامه‌یان پێویسته 50%ی بدرێته‌وه به‌گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی، چونكه پێشتر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێكنه‌كه‌وتن، بۆیه پرسه‌كه درا به راوێژكاره یاساییه‌كانی عیراق، ئه‌وانیش بۆیان یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه، بۆیه به‌ناچاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ناردی بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ راپۆرته‌كه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو كه نزیكه‌ی 13 لاپه‌ڕه‌یه‌و ئه‌مڕۆ نێردراوه بۆ چاپكردن و دوایی وردبینی ده‌نێردرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ناردنی مووچه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی ئاینده په‌یوه‌سته بهرێككهوتنهكهوه
ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو، د. نه‌رمین مه‌عروف رایگه‌یاند: چاره‌نوسی مووچه به‌نده به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه، مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ و 12 مانگی ساڵی داهاتوو هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌م رێككه‌وتنه‌ی كه‌له 17ی7ی2025 ئیمزایان كردووه و سه‌رۆك بافڵیش به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمدا كردووه، گرنگه راپۆرتی نه‌وتی و نانه‌وتی پێش سێشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاشان ئه‌وان بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌وه بده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک کۆمار: بە دیدگای مام جەلال بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان دەبینەوە
03:01 PM - 2026-06-16 -
سەرۆك بافڵ: سەری ساڵی كۆچی ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكەمان
02:37 PM - 2026-06-16 -
نزار ئامێدی: لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی نیشتمان کاردەکەین
12:05 PM - 2026-06-16 -
سوریا مووچە بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی هەسەدە دەدات
11:49 AM - 2026-06-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:51 PM - 2026-06-16 قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لاببرێت
قوباد تاڵەبانی: پیاوانی ئایینی هاوكاربن لەقووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی
03:14 PM - 2026-06-16
سه‌رۆك بافڵ: شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه
01:24 PM - 2026-06-16
مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت
10:27 AM - 2026-06-16
قوباد تاڵەبانی: ساڵی نوێی کۆچی هۆکاری تەبایی و پێکەوەژیان بێت
09:59 AM - 2026-06-16
زۆرترین خوێنراو
-
سوریا مووچە بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی هەسەدە دەدات
کوردستان 11:49 AM - 2026-06-16 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەساڵی نوێی کۆچیدا جەخت لەبیری میانڕەوی دەکەینەوە
کوردستان 10:58 AM - 2026-06-16 -
مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت
کوردستان 10:27 AM - 2026-06-16 -
قوباد تاڵەبانی: ساڵی نوێی کۆچی هۆکاری تەبایی و پێکەوەژیان بێت
کوردستان 09:59 AM - 2026-06-16 -
عیراق و ئەمریکا جەخت لە چەکدانانی گروپەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
عیراق 09:55 AM - 2026-06-16 -
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 09:24 AM - 2026-06-16 -
مەکتەبی سیاسی: ساڵی نوێی کۆچی دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بێت
کوردستان 08:56 AM - 2026-06-16 -
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
کوردستان 10:29 PM - 2026-06-15





.png)

دابەزێنە

