وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین راگەیەندرا
کوردستان 12:10 PM - 2025-09-20
PUKMEDIA
خۆڵبارین
شارەزایەکی کەشناسی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین و پێشبینی خۆی بۆ پلەکانی گەرمای چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلول، سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە ماڵپەڕی PUKMEDIAی راگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم لاواز دەبێت و کۆتایی بەو شەپۆلەکە دێت، هەروەها لەگەڵ نەمانی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەتایبەت لە شەواندا هەست بە سەرما دەکرێت و کۆتایی بە گەرما دێت.
لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ PUKMEDIA ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی هاتنی شەپۆلی باران بارین بۆ هەرێمی کوردستان تا دوو هەفتەی دیکە لەئارادانییە، جگە لە ناوچە شاخاوییە دوورەکانی سنووری هەرێم کە پیشبینی دابارینێکی کەم دەکرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە بەیانی رۆژی هەینی 19ی ئەیلولی 2025ەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ عیراق و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تەنها لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلەوە 44 کەس بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

