ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی سەركردەكانی حەماس قەتەری بۆردوومان كرد
جیهان 05:19 PM - 2025-09-09
ئەلجزیرە
بۆردومانكردنی قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئەمڕۆ 9-9-2025 لە رووداوێكی دەگمەن لەمێژووی قەتەردا لەلایەن دەوڵەتێكی ترەوە هێرشی سەربازی كرایە سەر ئەو وڵاتە، لەكاتێكدا گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكی لە جیهاندا لەو وڵاتەیە، قەتەر كە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ لایەنەكان و هەروەها ئیسرائیل پاراستووە، بۆ ماوەی دوو ساڵە رۆڵی نێوەندگیری دەبینێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی، بەڵام لەكاتێكدا سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس بە رەزامەندی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی ئەمڕۆ لەقەتەر كۆبوونەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل لە ئاسمانەوە سەركردەكانی بزووتنەوەكەی كردە ئامانج .
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 9-9-2025 هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەكی لەدەوحەی قەتەر بۆردوومان كردو باس لەوە دەكرێت كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماس كراوەتە ئامانج.
میدیای ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەكات، لە هێرشەكەی سەر دەوحە، خەلیل حەیە، سەركردەی دیاری حەماس كراوەتە ئامانج، بەڵام كەناڵی ئەلجزیرە ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، هیچ ئەندامێكی وەفدی حەماس لەو هێرشەدا نەكوژراون.
سوپاسی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەكەوە دەڵێت، "هێرشێكی وردیان ئەنجامدا سەركردایەتیی باڵای رێكخراوی حەماسیان كردووەتە ئامانج". دەشڵێت، بۆ چەندین ساڵ، ئەم ئەندامانەی سەركردایەتیی حەماس سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی ئیسرائیلیان كردووە و راستەوخۆ بەرپرسن لە كۆمەڵكوژییەكەی 7ی ئۆكتۆبەر، هەروەها جەنگەكەیان دژی دەوڵەتی ئیسرائیل رێكخستووە و بەڕێوەبردووە".
باسلەوەش دەكات، "پێش هێرشەكە، رێوشوێنی پێویست گیراونەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان بە هاووڵاتییانی سڤیل، لەوانەش بەكارهێنانی تەقەمەنی ورد و زانیاریی هەواڵگریی زیاتر.
لەبەرامبەردا هێشتا بزووتنەوەی حەماس بە رەسمی هیچ هەڵوێستێكی لەسەر بۆردومانەكە رانەگەیاندوە، هەروەها لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئیدانەی هێرشەكەی كرد بۆ سەر خاكەكەی و بەكردەوەیەكی دژمنانە و ترسینۆك ناوی دەبات، چونكە ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج شوێنێكی نیشتەجێبوون بووە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەوەشدەخاتەڕوو:"ئەم دەستدرێژییە دووژمنكارانەیە" پێشێلكاریی تەواوی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكانە و هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییانی قەتەر و ئەوانەی لەو وڵاتە دەژین.
وەزارەتەكە دووپاتی دەكاتەوە "دەزگا ئەمنییەكان و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستبەجێ دەستیان بە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكە كردووە و رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كاریگەرییەكانی و دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووان و ناوچەكانی دەوروبەر".
ئاماژە بەوەش دەكات، قەتەر لەسەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی سەروەرییەكەی، سازش ناكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

