نه‌وت و داهات به‌رده‌وامیی به كێشه‌كانی هه‌رێم و عیراق ده‌دات
کوردستان 02:33 PM - 2025-09-06
PUKMEDIA
ئاڵاى کوردستان و ئاڵاى عیراق
سه‌رۆكوه‌زیرانی
عیراق كاتێكی دیاریكراو ده‌دات به‌لیژنه وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی
هه‌رێم به مه‌به‌ستی رێككه‌وتنی كۆتایی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان
هه‌ردوولادا هه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و
داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم، كه‌پێویسته مانگانه له ٪50ی ئه‌و داهاته بۆ عیراق بنێردرێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێم و عیراق ئه‌نجامییان نه‌بووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی
باڵا له‌حكومه‌تی عیراق، ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ PUKMEDIA پشتڕاستكرده‌وه
و رایگه‌یاند: به‌هۆی زۆری كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و نه‌بوونی هیچ ئه‌نجامێك،
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پێویسته هه‌ردوولا
له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتوودا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر
بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه
راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من لیژنه‌كان نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نییه و
حكومه‌تی عیراق داوایه‌ك له‌هه‌رێم ده‌كات، كه به‌ده‌ره له‌ده‌ستوور و یاسا،
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمیش كه‌م تا زۆر پابه‌ند نییه به‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی عیراق كردوویه‌تی، كه پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و راده‌ستكردنی نیوه‌ی
داهاتی نانهوتیە به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی، دووان له‌و
پرسه گرنگانه‌ن، كه هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ری رێكناكه‌ون.
هه‌رێم و عیراق مافی یه‌كتر ناده‌ن
له‌ماوه‌ی هه‌شت
مانگی رابردوودا حكومه‌تی عیراق بۆ مووچه بڕی 5.8 ترلیۆن دیناری بۆ هه‌رێم
ناردووه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم 440 ملیار دیناری وه‌ك نیوه‌ی داهاتی
نانه‌وتی له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ عیراق ناردووه، له‌كاتێكدا پێویست بوو حكومه‌تی عیراق
نزیكه‌ی 8 ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، هاوكات پێویست بوو حكومه‌تی هه‌رێمیش نزیكه‌ی
یه‌ك ترلیۆن دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌شت مانگی رابردوو بۆ عیراق بنێرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له‌كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا به‌شێك
له وه‌زیره‌كان داوایانكردبوو، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له ٪ 100 ی داهاتی
نانه‌وتی هەرێم بۆ عیراق بنێرێت، كه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كان به گشتی
ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیره كورده‌كان ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه
و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌پێی یاسای كارگێڕی دارایی پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم
له ٪50ی داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكات، نه‌ك له ٪100 له‌م رووانگه‌یه‌شه‌وه
وه‌زیره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هه‌تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌٪50ی داهاتی
نانه‌وتی كرداریشی رادهستنهكردووه.
واده‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی PUKMEDIA لێكتێگه‌یشتنی كۆتایی هه‌ردوو حكومه‌ت له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی
عیراق دیاریكردووه، كه ماوه‌ی 3 رۆژه ئه‌سته‌مه، چونكه هه‌ردوو حكومه‌ت نییه‌تێكی
راسته‌قینه‌یان نییه بۆ رێككه‌وتن هاوكات ئه‌و واده‌یه‌ش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، له‌م
راونگهیهشهوه ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون پێده‌چێت ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ی
ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێم ئاسان نه‌بێت.
ده‌رفه‌ته هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه
نه‌بیل مه‌رسومی پسپۆڕی ئابووری عیراق له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: به‌هۆی زیادبوونی پێشبینیكراوی پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی
عیراق له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا زۆر گرنگه به‌خیرایی كێشه‌ی نه‌وتیی نێوان ناوه‌ند
و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له بۆری جیهانه‌وه.
راشیگه‌یاندووه:
به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك به یاسایی ههناردهبكرێتهوه،
كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وته له‌ڕۆژێكدا، به‌مه‌ش هه‌رێم به‌شدار
ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگانه داراییه‌ی كه عیراق له‌ئێستادا پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
سێ ساڵه كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامیی هه‌یه
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی
رابردوو كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی دادگای پاریس راگیرا،
كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه و تائێستا
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری
له‌سه‌ر ناردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست كردوه و له‌ماوه‌ی 8 مانگی
رابردوودا حكومه‌تی عیراق ته‌نها 6 مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه و چاره‌نوسی دوو
مووچه‌یان به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک کۆمار: بە دیدگای مام جەلال بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان دەبینەوە
03:01 PM - 2026-06-16 -
سەرۆك بافڵ: سەری ساڵی كۆچی ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكەمان
02:37 PM - 2026-06-16 -
نزار ئامێدی: لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی نیشتمان کاردەکەین
12:05 PM - 2026-06-16 -
سوریا مووچە بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی هەسەدە دەدات
11:49 AM - 2026-06-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:51 PM - 2026-06-16 قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لاببرێت
قوباد تاڵەبانی: پیاوانی ئایینی هاوكاربن لەقووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی
03:14 PM - 2026-06-16
سه‌رۆك بافڵ: شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه
01:24 PM - 2026-06-16
مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت
10:27 AM - 2026-06-16
قوباد تاڵەبانی: ساڵی نوێی کۆچی هۆکاری تەبایی و پێکەوەژیان بێت
09:59 AM - 2026-06-16
زۆرترین خوێنراو
-
سوریا مووچە بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی هەسەدە دەدات
کوردستان 11:49 AM - 2026-06-16 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەساڵی نوێی کۆچیدا جەخت لەبیری میانڕەوی دەکەینەوە
کوردستان 10:58 AM - 2026-06-16 -
مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت
کوردستان 10:27 AM - 2026-06-16 -
قوباد تاڵەبانی: ساڵی نوێی کۆچی هۆکاری تەبایی و پێکەوەژیان بێت
کوردستان 09:59 AM - 2026-06-16 -
عیراق و ئەمریکا جەخت لە چەکدانانی گروپەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
عیراق 09:55 AM - 2026-06-16 -
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 09:24 AM - 2026-06-16 -
مەکتەبی سیاسی: ساڵی نوێی کۆچی دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بێت
کوردستان 08:56 AM - 2026-06-16 -
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
کوردستان 10:29 PM - 2026-06-15





.png)

دابەزێنە

