كۆمیسیۆن: هەڵبژاردن لە 8 هەزار بنكە و 39 هەزار وێستگە دەكرێت
عیراق 10:31 PM - 2025-09-04
واع
پرۆسەی دەنگدان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە و وتەبێژەکەشی
رایدەگەیەنێت ژمارەی بنکەکانی دەنگدان زیاتر لە هەشت هەزار بنکەیە.
جومانە غەلای،
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، راگەیاند، ژمارەی بنكەكانی
دەنگدانی پەسەندكراو هەشت هەزار و 703 بنكەن
و كۆی ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانیش 39 هەزار و 285 وێستگەیە.
وتیشی، لە هەر وێستگەیەكی
دەنگدان 550 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش بە ئامانجی رێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسەی
دەنگدان بۆ دەنگدەران. كۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو لە تۆماری گشتیی دەنگداندا
20,063,773 كەسە.
لە بارەی ئامادەکارییەکانی دیکەشەوە، نیبراس
ئهبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:هەموو
کارە گرنگەکان تەواو کراون، بەڵام هێشتا هەندێکی کاری دیکەی وەک چاپکردنی کارتی
دەنگدان وکارتی بایۆمەتری.
ئاماژەی بەوەشکرد:کارتی بایۆمەتری لە نیوەی ئەم مانگەدا دەگاتە
کۆمسیۆن، سەرەتا وردبینیان بۆ دەکرێت و پاشان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێن.
وتیشی: کارتی دەنگدان بەپێی تایبەتمەندی پارێزگاکان دیزاین کراون.
ئەبو سۆدە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەنجامە بەراییەکان لە 24 سەعاتی دوای
تەواوبوونی دەنگدان رادەگەیەنرێت، دواتر وردبینی بۆ دەکرێت و تانەکان وەردەگیرێن،
دوای تەواوبوونی رێکارەکانیش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنرێت.
پەیوەست بەو کاندیدانی دوای 4ی9ی2025، دووردەخرێنەوە، نیبراس ئەبو
سۆدە رایگەیاند:ئەو کاندیدانەی پاش
بەروارى 4ی ئەیلول دووردەخرێنەوە، حزبەکانیان ناتوانن جێگرەوەیان بۆ دابنێن، هۆکارەکەشی
بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لەڕوویی هونەرییەوە پاش ئەو بەروارە ناتوانن جێگرەوە
دابنێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

