پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارانی زانکۆ دەتوانن بەکوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە
کوردستان 11:08 AM - 2025-09-01
راگەیاندنی پاریزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
پارێزگاری کەرکوک دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک و رایدەگەیەنێت:" لەمەودوا دەتوانن بەزمانی دڵخوازی خۆیان وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوە".
خویندکارانی زانکۆی کەرکوک دەتوانن بەزمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە
دوای ئەوەی رۆژی
28ی تەمموز، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک سەردانی دکتۆر نەعیم ئەلعەبودی وەزیری
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فیدراڵی کرد و دوایکرد رێگە بەخوێندکارانی
زانکۆی کەرکوک بدرێت بەزمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە، وەزیری خوێندنی
باڵا وەڵامی داواکاری پارێزگاری کەرکوکی دایەوە و رازی بوو بە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان
بە زمانی کوردی.
هاوکات شەوی رابردوو
یەکشەممە 31ی ئابی 2025 رێبوار تەها جارێکی دیکە پەیوەندی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
کردووە، بۆ تاوتوێکردنی هەمان بابەت و وەزیری خوێندنی باڵای فیدراڵی ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە،
کە خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک دەتوانن وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوە بە
زمانی دڵخوازی خۆیان".
هەروەها داواش
لە سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کراوە راگری کۆلێژەکان ئاگاداربکاتەوە ئامادەکاری تەواو
بکەن و پرسیاری تاقیکردنەوەکان وەربگێڕن بۆ سەر زمانی کوردی و لەمەبەدوا رێگە بە
خوێندکاران بدرێت بە زمانی دڵخوازی خۆیان وەڵام بدەنەوە".
بەبڕیارێک زمانی کوردی قەدەغەکرا
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 16ی 7ی 2025 بهبڕیاری ژماره 6496ی وهزارهتی خوێندنی باڵای عیراق، زمانی كوردی له ناوهندهكانی خوێندنی باڵای ناوچه كوردییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستاندا قهدهغه كرد و ئهمهش ناڕەزایەتی زۆری لێكهوتەوە.
بڕیارەکە ناڕەزایی لێکەوتەوە
لای خۆشیەوە دکتۆر
خالد شوانی وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمجامدا و تێیدا داوایکرد وەرگێڕان بۆ پرسیار و
وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ سەر زمانی کوردی بکرێت و بریارەکە هەڵبوشێنرێتەوە.
هاوکات دژی ئەو بڕیارە رۆژی 26ی7ی2025 ژمارەیەک رۆشنبیر و مامۆستای
زانکۆ لەژێر ناوی (بانگەوازی پاراستنی رێزی زمانی کوردی لە عیراق)
یاداشتنامەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند:" وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق
بەنادەستوریی و ناقانوونی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە پۆلەکانی ناوچە
جێناکۆکەکان داوە و لەو رێگەیەوە خوێندکارانی کوردیزمانی بێبەش کردووە لەوەی داوای
روونکردنەوە بە زمانی کوردی بکەن".
هەر لەچوارچێوەی
نارەزایەتییەکاندا رۆژی 27ی تەمموز، کاروان یاروەیس نوسراوێکی رەسمیی ئاراستەی وەزیری
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی فیدراڵی کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی
کرد.
PUKMEIDA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

