لیژنەیەك بۆ چاودێریی هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردن پێكدەهێنرێت
عیراق 09:10 PM - 2025-08-21
PUKMEDIA
لۆگۆى کۆمسیۆن
كۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی
هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی ئەو كاندیدانەی كە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران
خۆیان کاندید کردووە و بەر لەوادەی خۆی دەستیان
بە هەڵمەتی بانگەشە كردووە.
نیبراس ئەبو سودە،
یاردەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، بڵاوكردنەوەی
پۆستەر و وێنەی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بەر لەوادەی
رەسمیی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بە سەرپێچیكردنی یاسا ئەژمار دەكرێت.
وتیشی، كۆمیسیۆن
لیژنەیەكی تایبەتی بۆ هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی كاندیدەكان دروستكردووەو راپۆرتی خۆی
بەرز دەكاتەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمیسیاران، دووپاتیشیكردەوە، هەموو جۆرە حاڵەتێكی
بانگەشەی پێشوەختە بە سەرپێچی یاساو رێنماییەكان دادەنرێت و پێویستە كاندیدەكان
پابەندی پێورەكانی هەڵبژاردن بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا ئەو کاندیدانە دووردەخاتەوە ئەو مەرجانەیان تێدا نییە، کە کۆمسیۆن بۆ خۆکاندیدکردن دایناون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

