کۆمسیۆن 470 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دووردەخاتەوە
عیراق 04:16 PM - 2025-08-19
PUKMEDIA
پڕۆسەی دەنگدان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەردەوامە لە پێداچوونەوە بە لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و لە دواین رێكاریدا 253 كاندیدی دوورخستەوە، بەمەش ژمارەی كاندیدانی دوورخراوە گەیشتووەتە 470 كەس.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراق، لە زاری حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنەوە رایگەیاند: ژمارەی ئەو كاندیدانەی تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 470 كەس و لە دواین رێكاریشدا، كۆمسیۆن 253 كاندیدی دوورخستەوە.
حەسەن قەبەس راشیگەیاندووە: بەپێی یاسا، دوای ئەوەی حزبەكە لە دوورخستنەوەی كاندیدەكەی ئاگاداردەكرێتەوە، سێ رۆژ مۆڵەتی پێدەدرێت بۆ گۆڕینی كاندیدی دوورخراوە و دانانی كەسێكی دیكە لەجێگای، هاوكات كۆمسیۆن دەزگایەكی بێلایەنە و بەرژەوەندیی لە دوورخستنەوەی هیچ كاندیدێكدا نییە، هەربۆیە كاندید مافی ئەوەی هەیە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا تانە لە بڕیارەكە بدات.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

