لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکارانی هەرێم دەدرێت
کوردستان 10:45 AM - 2025-08-02
PUKMEDIA
بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی
هەوڵەکانی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی، بەڕەسمیی مەرجە جیاکارییەکانی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق
هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەدریە حسێن ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی، بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دوای ئەوەی داوام لەوەزارەتی خوێندنی
باڵای عیراق کرد، کە خوێندکارانی هەرێمیش مافی بەشدارییکردنیان لە تاقیکردنەوەی سەرکەوتن هەبێت،
بەخۆشحاڵییەوە داواکەیان قبوڵکردم".
"ئەم
بڕیارە کۆتایی بە سیاسەتی جیاکاری دەهێنێت، چونکە پێشتر تەنها خوێندکارانی زانکۆکانی
هەرێمی کوردستان لە بەشداریکردن لەم تاقیکردنەوەیە بێبەشکرابوون، بەجۆرێک تەنانەت
چەندین خوێندکاری کورد کە لەزانکۆکانی بەغدا دەیانخوێند، مافی بەشداریکردنیان
لەتاقیکردنەوەکەدا نەبوو"، بەدرییە حسێن وایوت.
ئەو ئەندامەی
ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد:" لەگەڵ سوپاس و پێزانینم بۆ بە دەنگەوە
هاتنی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق و وەزارەتەکە، دووپاتیدەکەمەوە کە فراکسیۆنەکەمان
وەک هەمیشە لە خەڵکەوە بۆ خەڵک دەمێنێتەوە و پیرۆزبایی لە خوێندکارانی کورد و زانکۆکانی
هەرێم-یش دەکەم".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، پێشتر بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی لە 2ی حوزەیرانی 2025 بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی
باڵای عیراق کردووە و لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتەکە بە ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی
دایەوە و لە نووسراوێکی رەسمییدا، کە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تویژینەوە
و گەشەپێدانی لەسەرە، تێیدا بڕیاردرا هەموو خوێندکارانی زانکۆکانی عیراق وهەرێم دەتوانن
بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن، بەپێی ئامارەکانیش سەدان خوێندکاری زانکۆکانی هەرێم لەم بڕیارە سوودمەند دەبن و دەرفەتێکی نوێیان بۆدەڕەخسێت، ئەم سەرکەوتنەش نموونەیەکە لە کاریگەری ئەندامانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی لەپێناو بەدەستهێنان پارێزگاریکردن
لە مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

