بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی بەقەزاكردنی قەرەتەپە لە سەرۆككۆمار دەكات
کوردستان 10:17 AM - 2025-07-28
PUKMEDIA
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆككۆماری عیراق دەكات و داوادەكات پیلانی بەقەزاكردنی ناحیەی قەرەتەپە و دەستكاریكردنی باری دیمۆگرافی و سنووری كارگێڕی و جوگرافی ئەو ناوچە كوردستانییە هەڵبوەشێندرێتەوە.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاڵپشت بەماددەكانی 67 و 140 ی دەستووری عیراق، یاداشتێكم ئاڕاستەی سەرۆككۆماری عیراق وەك پارێزەری یەكەمی دەستوور كردووە و داوامكردووە رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانی بەقەزاكردنی ناحیەی قەرەتەپە و دەستكاریكردنی باری دیمۆگرافی و سنووری كارگێڕی و جوگرافی ناوچە كوردستانییە جێناكۆكەكان بگیرێتەبەر، كە پێشێلكارییەكی روونی ماددەی 140 ی دەستوورە".
"هەفتەی رابردووش سەرپەرشتی هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزای سەرۆكی فراكسیۆنەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانم كرد و 105 ئیمزام لە دژی بەقەزابوونی قەرەتەپە و دەستكاریكردنی باری دیمۆگرافی و كارگێڕی ناوچە كوردستانییە جێناكۆكەكان كۆكردەوە و بەنووسراوی رەسمی فراكسیۆنی یەكێتی ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و وەزارەتی پلاندانان كرا، سەرەنجامی یەكەمی هەوڵەكانمان ناحیەی كوڵەجۆی زەنگاباد لە پیلانەكە دەرهێنرا، ماوەتەوە كۆی پیلانەكە هەڵبوەشێنرێتەوە" كاروان یاروەیس وايوت.
PUKMEDIA
دەقی یاداشتەكەی بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی:
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

