پەرلەمانتارێكی یەكێتی 22 گەنج لەلیبیاوە دەگەڕێنێتەوە هەرێم
کوردستان 10:32 AM - 2025-07-27
ئاژانسی هەواڵی AFP
كۆچبەران
پەرلەمانتارێكی یەكێتی 22 گەنجی دانیشتووی دەڤەری راپەڕینن دەگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان، كە لەلیبیا گیریانخواردبوو، دەیانویست بە رێگای ئاوی خۆیان بگەیەننە سنوورەكانی ئیتاڵیا.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانمان لە ماوەی رابردوودا توانیمان زیاتر لە 22 گەنجی هەرێمی كوردستان كە زۆربەیان دانیشتووی دەڤەری راپەڕینن و لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردبوو، بیانگەڕێنینەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
"ئەو گەنجانە ماوەی نزیكەی مانگێك بوو بێهەواڵ بوون و پاش ئەوەی خانەوادەكانیان ئاگاداریانكردینەوە كە نەوەكانیان لە وڵاتی لیبیا بێسەروشوێن بوون، راستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزی عیراق لە لیبیا كەوتینە گفتوگۆ و توانیمان لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەمیان بدۆزینەوە و بیانگەڕێنینەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی پۆلیسی فیدراڵی ئەو وڵاتە" غەریب ئەحمەد وادەڵێت.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی راشیگەیاند: "لە ئێستادا بەشێك لەو گەنجانە گەیشتوونەتەوە هەرێمی كوردستان و بە خانەوەادەكانیان شادبوونەتەوە، هاوكات ئەو ژمارە كەمەشیان كە ماون رێكارە یاساییەكانیان تەواو بووە و لە چەند رۆژی ئایندەدا دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
لە بەرامبەر ئەم كارەشدا، خانەوادەی گەنجەكان سوپاسی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەكەن و هەوڵەكانی بۆ ئازادكردنی نەوەكەنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خاكی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخینن.
ماوەیەكە بەشێك لە گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا رێگەیەكی مەترسیدار دەگرنەبەر و دەچنە وڵاتی لیبیا و پاشان دەیانەوێت بە رێگەی ئاوی خۆیانبگەیەننە سنوورەكانی ئیتاڵیا، لە بەرامبەر ئەم كارەشدا پەرلەمانتارەكەی یەكێتی جەخت لە مەترسی رێگاكە دەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات: "لەگەڵ ئەوەی رێگە ئاوییەكە مەترسی زۆری تێدایە، هاوكات بارودۆخی لیبیاش بۆ گەشتكردن گونجاو نییە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگاچارەیەك بۆ كۆچی نایاسایی گەنجان بگرێتەبەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

