کۆمسیۆن: 7هەزار و 926 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 329 کورسی دەدەن
عیراق 09:17 PM - 2025-07-10
ئەرشیف
لیستی لایەن و کاندیدەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق ئاشکرای کرد:" 7هەزار و 926 کەس وەک کاندید ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار کردووە و زۆرترینی لە بەغدایە و کەمترینیشی لە دهۆکە".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە
ئامارێکیدا ژمارەی کاندید و لایەن و هاوپەیمانییەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی
ئامارەکە:" لە تەواوی عیراق 7هەزار و 926 کەس وەک کاندید ناوی خۆیان تۆمار
کردووە، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و701 کەسیان لە رەگەزی نێرن و دوو هەزار و225
کاندیدیش لە رەگەزی مێن".
کۆمسیۆن ئەوەشی ئاشکرا کردووە:" زۆرترین
ژمارەی کاندید لە بەغدایە بە دوو هەزار و 353 کاندید و لە دهۆکیش کەمترینە و 61
کەس خۆیان کاندید کردووە".
بە پێی ئامارەکەی کۆمسیۆن، لە هەرێمی
کوردستان هیچ هاوپەیمانێتییەک تۆمار نەکراوە و 19 کەسیش وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆیان
تۆمار کردووە".
بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆن:" دوای تۆمارکردن، ناوی کاندیدەکان بۆ
لایەنی پەیوەندیدار دەنێردرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە شیابوونیان بۆ پەرلەمان،
کە بریتین لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و پەروەردە و دەستەی
دەستپاکی و ئەنجومەنی دادوەری،ئەمە جگە لەوەی بۆ لایەنی پەیوەندیداری هەرێمی
کوردستانیش دەنێردرێن و پێویستە لە ماوەی 15
رۆژدا وەڵام بدرێنەوە".
بڕیارە لە 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، کە تێیدا21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 دەنگدەر 329
کاندید لە کۆی 7هەزار و 926 کاندید بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران
هەڵدەبژێرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

