کۆمسیۆن بۆ کۆتا جار وادەی پێشکەشکردنی داواکاری کاندیدبوون درێژدەکاتەوە
کوردستان 10:50 AM - 2025-06-23
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا، وادەی پێشکەشکردنی داواکاری کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا 26ی حوزەیران درێژبکرێتەوە، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق-یش رایدەگەیەنێت:" چیتر وادەکە درێژ ناکرێتەوە".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 23ی6ی2025، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا 26ی حوزەیران درێژبکاتەوە".
"پێشتر ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ماوەی مانگێکی بۆ کاندیدان، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، فۆڕمیان وەرگرتبوو دیاریکرد بۆ گەڕانەوەی فۆڕمەکانیان، ئەمڕۆش بۆ کۆتا جار وادەکەی تا 26ی ئەم مانگە درێژکردەوە"،جومانە غەلای وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تا ئێستا 343 حزب مۆڵەتیان پێدراوە و 60 حزب لە دامەزراندندان و 118 حزبی دیكە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردندا، هاوکات ژمارەی هاوپەیمانێتییەكانی پێشوو 66 هاوپەیمانێتین و لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانیشەوە پێنج هاوپەیمانێتی پەسندكراون و 11 هاوپەیمانێتی دیكەش چاوەڕێی پەسندكردنن، هاوكات 25 هاوپەیمانێتیش خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردندا.
ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وهك رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

