كۆمسیۆن نزیكه‌ی نۆ هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌رخان ده‌كات
عیراق 03:50 PM - 2025-06-13
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌واوبوونی پلانی سه‌ره‌تایی بۆ جێگیركردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند، كه نزیكه‌ی 9 هه‌زار ناوه‌ندی له‌سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌واوبوونی پلانی سه‌ره‌تایی جێگیركردنی ناوه‌ند و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی له سه‌رتاسه‌ری عیراق راگه‌یاندوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته 8 هەزار و 788 ناوه‌ند، هاوكات ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته 40 هه‌زار و 819 بنكه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
هاوكات ئه‌مڕۆ 12ی6ی2025 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه درێژكرده‌وه، واتە هه‌تا 20ی6ی2025 جارێكی دیكه ماوه‌كه درێژكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا تۆماری بایۆمه‌ترییان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن به‌كه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستپێكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

