كۆمسیۆن جارێكی دیكه واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژده‌كاته‌وه
کوردستان 03:06 PM - 2025-06-12
PUKMEDIA
کارتى بایۆمەترى دەنگدان
كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كارتی بایۆمه‌ترییان نوێكردووه‌ته‌وه زیادیكردووه، به‌جۆرێك تائیستا بەکۆى گشتیى زیاتر له 21 ملیۆن و 223 هه‌زار كه‌س كارته‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه".
لهڕاگهیهنراوێكدا
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ژماره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی بایۆمه‌ترییان نوێكردووه‌ته‌وه زیادیكردووه، به‌جۆرێك تائیستا
زیاتر له دوو ملیۆن و 357 هه‌زار كه‌س كارته‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه، هاوكات
ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی كارتی بایۆمه‌تری هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته كراوه‌ن".
جومانه غه‌لای
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن
و تیمه گه‌ڕۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ربوون له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی
بایۆمه‌تری و ئه‌مه‌ش هانی كۆمسیۆن ده‌دات ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران
درێژ بكاته‌وه، چونكه خواستی زۆری هاووڵاتیانی له‌سه‌ره".
"پێشتریش بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كاتی تۆماركردنمان
درێژكردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش بڕیاردرا جارێكی دیكه ماوه‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه، تا
20ی6ی2025 كه ئه‌مه درێژترین درێژكردنه‌وه‌یه كۆمسیۆن كردوویه‌تی"، جومانه
غه‌لای وایوت.
راشیگه‌یاند:
"دوایین ئاماره‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری هه‌تا ئه‌مڕۆ 12ی6ی2025
له‌پارێزگاكانی عیراق به‌م شێوه‌یه‌یه.
* به‌غدا 220679
* دهۆك 67207
* هه‌ولێر 132309
* سلێمانی 98292
* نه‌ینه‌وا 264606
* كه‌ركوك 95742
* دیاله 79410
* ئه‌نبار 100932
* به‌غدا كرخ 199031
* بابل 74580
* كه‌ربه‌لا 48699
* واست 49119
* سه‌لاحه‌دین 104456
* نه‌جه‌ف 54743
* دیوانیه 49763
*موسه‌نا 27379
* زیقار 94925
* میسان 35163
* به‌سره 112482
كه كۆی گشتی هه‌موو
پارێزگاكانی عیراق ده‌گاته 1 ملیۆن و 909 هه‌زار و 510 كه‌س، ئەم
کەسانە تەنها لە ئەمساڵدا تۆمارى بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

